ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی 11 ڕەوانەی بەغدا دەكرێت

0
15

SNN-

ئێوارەی ئەمڕۆ لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت، سبەی بەیانییەكەی لەگەڵ كردنەوەی دەرگای دەوام ڕادەستی بەشی ژمێریاری دارایی عێراق دەكرێت.

ئەمڕۆ شەممە، بەپێی زانیارییەكان بڕیارە لیستی مووچەی مانگی 11 لە چەند کاتژمێری داهاتوو ڕەوانەی بەغدا بكرێت.

ئەوەش زانراوە، لیستی خەرجیی لەگەڵ مووچە ئەم ئێوارەیە لەلایەن لیژنەیەكی تەكنیكییەوە بۆ بەغدا دەنێرێت و سبەی یەكشەممە ڕادەستی وەزارەتی داراییی عێراق دەكرێت.

لە زانیارییەکاندا ئەوەش هاتووە، سبەی لە عێراق دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكان و تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو تەواو دەكرێت، دواتر ئامادەكاری دەكرێت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

هەروەها جگە لە لیستی مووچە، نووسراوەكانی پێویست بە ناردنی مووچەش ئامادە كراوە تا لەكاتی تەمویلكردنی مووچە، ڕاستەوخۆ نووسراوەكان واژوو بكرێن و كێشە دروست نەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this