ترەمپ: پێشبینییەکانم لەبارەی دابەزینی بازاڕی پشکەکان و زیادبوونی هێرشەکانی ئێران هاتنە دی

0
13

SNN-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پەیامێکدا لە تروس سۆشیاڵ نووسیوویەت ئەو پێشبینییانەی سەبارەت بە دەرەنجامەکانی هەڵبژاردنی نیوەی خولی 3ی تشرینی دووەم خستبوونیە ڕوو، وەک خۆیان ڕوویانداوە.

ترەمپ لە نووسینەکەیدا دەڵێت: پێشبینیی دوو شتم کرد؛ یەکەمیان ئەوە بوو کە ئەگەر دیموکراتەکان بیبەنەوە، بازاڕەکانی پشک بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و ئەمەش بە کردەیی ڕوویدا.

سەبارەت بە پێشبینیی دووەمیش، ترەمپ باسی لەوە کردووە کە پێشتر وتوویەتی ئێران لە هێرشەکانیدا زیاتر دەبێت، لەم بارەیەوە نووسیویەتی: ئێران، کە تا ئەمڕۆ 81 هەزار خۆپیشاندەری کوشتووە، لە هەفتەی ڕابردوودا لە هەر کاتێکی تر زیاتر لە ماوەی ساڵێکدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی هەڵداوە، بەڵام هەموویان خرانە خوارەوە و هیچ زیانێکیان نەگەیاند.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی لە دیموکراتەکان و سەرکردەکانی ئێران گرت و ڕایگەیاند: سەرکردەکانی ئێران پێیان وایە دیموکراتەکان لاواز و بێکاریگەرن و وڵات وێران دەکەن، بەڵام من ڕێگە نادەم ئەوە ڕووبدات.

سەبارەت بە نرخی وزە و دۆخی دوای هەڵبژاردنەکانیش، ترەمپ وتی: دیموکراتەکان و ئێران هەموو هەوڵێکی خۆیان دا بۆ ئەوەی نرخی نەوت بۆ ماوەیەکی درێژ بە بەرزی بهێڵنەوە، بەڵام لە دوای هەڵبژاردنەکانەوە نرخی نەوت بە ئاستێکی پێوانەیی دابەزیوە.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا نیگەرانیی خۆی دەربڕی لەوەی دەنگدەران پێش یەکلاکردنەوەی بڕیارەکانیان لەم بابەتە تێنەگەیشتوون و پرۆسەی هەڵبژاردنەکەی بە زۆر نامۆ وەسف کرد، هاوکات جەختی کردەوە کە  لە کۆتاییدا ئەمریکا سەردەکەوێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this