کۆبوونەوە سێقۆڵییەکەی ترەمپ، پوتین و شی بەبێ ڕێککەوتنی گەورە کۆتایی هات

China's President Xi Jinping (C), US President Donald Trump (R) and Russia's President Vladimir Putin (L) take part in a trilateral meeting at Kylin Villa on the sidelines of the Asia-Pacific Economic Cooperation (APEC) Summit in Shenzhen, in China's southern Guangdong Province, on November 19, 2026. (Photo by Mandel NGAN / AFP)
SNN-
ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە؛ کۆبوونەوە سێقۆڵییە مێژووییەکەی سەرۆکەکانی ئەمریکا، ڕووسیا و چین، بەبێ هیچ ڕێککەوتنێکی گەورەی دیپلۆماسی کۆتایی هات.
ڕۆژی پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ، ڤلادیمیر پووتین و شی جینپینگ لە ڤێلای کایلین کۆبوونەوە و لە کۆتاییدا ڕاگەیێندراوێکی کورتیان بە ناونیشانی “ڕاگەیێنراوێک بەرەو ئاشتی” بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ڕاگەیێندراوەکە تەنیا چوار خاڵی گشتی لەخۆدەگرێت و هیچ بڕیارێکی دیاریکراوی بۆ کەمکردنەوەی چەکی ئەتۆمی، یان پێشنیازێکی ڕوونی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکانی ئۆکراینا و ئێران تێدا نییە.
لە خاڵەکانی ڕاگەیێنراوەکەدا، هەر سێ سەرۆکەکە پشتگیرییان لە چاکسازیی نەتەوە یەکگرتووەکان، زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی پاڵاوتەکراو و ڕێزگرتن لە پارێزبەندیی بەرپرسانی دەوڵەتان کردووە. هەروەها جەختیان لەو بنەمایە کردووەتەوە کە لە جەنگی ئەتۆمیدا کەس براوە نابێت و هەرگیز نابێت هەڵبگیرسێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرەڕای ئەوەی ئامانجی سەرەکیی دۆناڵد ترەمپ چەکداماڵینی ئەتۆمی و کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا بوو، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاو لەو بارەیەوە ڕانەگەیێنراوە.
ترەمپ بە چەندین شێواز هەوڵیداوە سەرۆكی كۆریای باكور ببینێت؛ سەركەوتوو نەبووە
تشرینی دووهم 22, 2026بەڕیتانیا بەبڕی 240 ملیۆن پاوەند هاوكاری سەربازی پێشكەشی ئۆكراین دەكات
تشرینی دووهم 18, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









