پارێزگاری پێشووی بابل: دوای 30 خولەک لە قسەکانم لەسەر جورف سەخر ناچاریان کردم لەسەر شەقام دەستلەکارکێشانەوە بنووسم

عەلی تورکی، پارێزگاری پێشووی بابل
SNN-
عەلی تورکی، پارێزگاری پێشووی بابل ئاشکرای دەکات، تەنها دوای 30 خولەک لە لێدوانەکانی سەبارەت بە دۆخی ناحیەی جورف سەخر، فشاری خراوەتە سەر و ناچار کراوە دەستبەجێ لە پەڕاوگەیەکی سەر شەقام نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی بنووسێت.
عەلی تورکی کە سەر بە بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “الاتجاە” ڕایگەیاند: “تەنها دوای 30 خولەک لە بڵاوبوونەوەی قسەکانم لەبارەی جورف سەخر، ڕاستەوخۆ داوام لێکرا دەست لەکار بکێشمەوە و دوای 10 خولەکی دیکە پێیان وتم دەبێت هەر ئێستا پێشکەشی بکەیت”.
پارێزگاری پێشووی بابل ئاماژەی بەوەش کرد، لەو کاتەدا لە ڕێگا بووە و داوای کردووە تاوەکو دەگاتە شوێنێک پشوویەک بدات و دەستلەکارکێشانەوەکە بنووسێت، وتیشی: “بە ناچاری لە ڕێگا لامدا و لە پەڕاوگەیەکی سەر شەقام دەستلەکارکێشانەوەکەم نووسی”.
پێشتر میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردبووەوە، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق زۆر لە لێدوانەکانی عەلی تورکی تووڕە بووە، بەهۆی ئەوەی ڕاپۆرتی دەزگای هەواڵگریی عێراقی سەبارەت بە بوونی قاچاخچێتیی نەوت لە جورف سەخر ڕەتکردبووەوە، خەزعەلیش ئەو هەڵوێستەی وەک پشتیوانییەکی ڕاستەوخۆ بۆ کەتائیبی حیزبوڵا لێکداوەتەوە کە لە ململانێیەکی تونددان لەگەڵ عەسائیب.
لەلایەکی دیکەوە، حسێن شێخانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی عەسائیب بە کەناڵی “عێراق 24″ـی ڕاگەیاندووە، حیزبوڵا فێڵیان لە عەلی تورکی کردووە و بردوویانەتە شوێنێکی دیکەیان پیشان داوە، بەوهۆیەوە ناوبراو کەوتووەتە هەڵەوە و پەلەی کردووە لە ڕەتکردنەوەی بوونی قاچاخچێتیی نەوت لە جورف سەخر.
عێراق هەموو هێزەکانی لەسەر شەقام کشاندەوە
تشرینی دووهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









