شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق: لە ئەمڕۆوە دۆسیەی جورف سەخر کۆتایی پێدێت و سبەینێ ڕێگای کەربەلا دەکرێتەوە

0
39

SNN-

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە هەینی 20ـی تشرینی دووەمی 2026، دۆسیەی ئەمنیی ناحیەی جورف سەخر (جورف نەسر) کۆتایی پێدێت و قۆناغ بە قۆناغ دۆخی ناوچەکە ئاسایی دەبێتەوە.

لە چوارچێوەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشی هێزە ئەمنییەکاندا لە ناحیەی جورف سەخر، سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەمڕۆی بە “ڕۆژێکی مێژوویی بۆ عێراق” وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەنگاو بە هەنگاو ژیان لەو ناوچەیە ئاسایی دەبێتەوە.

هاوکات فەریق ڕوکن ئەحمەد حاتم حەمید، فەرماندەی بارەگای کۆنترۆڵکەری ئەمنیی جورف سەخر ئاشکرای کرد، بارەگای کۆنترۆڵکردنی ئەمنیی ناوچەکە بە فەرمانی عەلی زەیدی کراوەتەوە.

فەرماندەی بارەگای کۆنترۆڵکەر ئاماژەی بەوەش کرد، سبەینێ شەممە 21ـی 11ـی 2026، دەست دەکەن بە کردنەوەی ڕێگای “فازڵییە” بەرەو پارێزگای کەربەلا، کە ئەمەش ئاسانکارییەکی گەورە بۆ هاتوچۆی نێوان جورف سەخر و پارێزگای کەربەلا دروست دەکات.

ئەم هەنگاوانە ڕاستەوخۆ دوای دەستپێکردنی پرۆسەی بڵاوەپێکردنی هێزە هاوبەشەکانی سوپای عێراق، پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی دێت لە ناحیەی جورف سەخر بە مەبەستی وەرگرتنەوەی دۆسیەی ئەمنی و جێگیربوونیان لە ناوچەکەدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this