نووسراوێك بۆ لێخۆشبوون و گەڕاندنەوەی پێشینە و قەرزەكان دەرچوو

پارەی عێراقی
SNN
لە نووسراوەكەدا كۆنووسێكی تایبەت بۆ ئەنجوومەنی وەزیران رەوانە كراوە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو قەرز و پێشینانەی كە نەگەڕێندراونەتەوە.
لە پێشنیازەكاندا ئاماژە بەوە دراوە: “ئەو هاووڵاتییانەی كە پێشینەی خانووبەرە، پیشەسازی، نیشتەجێکردن، کشتوكاڵی و گەشتیارییان وەرگرتووە و یەك پشكیان داوەتەوە ئەگەر لە ماوەی ساڵێكدا هەموو قەرزەكانیان بدەنەوە ئەوە 15% لە كۆی قەرزەكانی سەریان لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت، بەو مەرجەی بە 12 قیست لە ساڵێكدا قەرزەكان بدەنەوە”.
جەختیش لەوە كراوەتەوە: “درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی گەڕاندنەوەی پێشینەكان بۆ نموونە، قەرزی خانووبەرە لە 12 ساڵ بكرێتە 20 ساڵ بۆ قەرزداران”.
پێشنیازیش كراوە كە، “لێخۆشبوون بۆ سزا و غەرامەی دواكەوتنی پێشینەی خانووبەرە و نیشتەجێبوون بكرێت و هەر زیادەیەك چووبێتە سەر قەرزەكان لابدرێت و نەمێنێت”.
بەپێی راپۆرتێكی وەزارەتی دارایی، ترلیۆنێك و 918 ملیار دینار ماوە بدرێتەوە كە زیاتر لە ترلیۆنێك و 500 ملیار دیناری هی پێشینەی خانووبەرەیە.
لە هەموو پێشینە و قەرزەكان 255 هەزار كەس سوودمەند بوون و ئەوەی ئێستا قەرز و پێشینەی لاماوە ژمارەیان 166هەزار كەسە.
بەپێی راپۆرتەكە، زیاتر لە 74 هەزار فەرمانبەر پێشینەی خانووبەرە و پێشینەی نیشتەجێبوونیان لاماوە كە بڕی قەرزەكە دەكاتە زیاتر لە 846 ملیار دینار، هەروەها 89 هەزار هاووڵاتییش پێشینەی خانووبەرە و نیشتەجێبوونیان لاماوە.
نەوتی سپی لە پێنجوێن و قەڵادزێ دابەشدەکرێت
تشرینی دووهم 22, 2026بافڵ جەلال تاڵەبانی: بستێک لە خاکی کوردستان نییە رۆڵەکانی یەکێتی قوربانییان بۆ نەدابێت
تشرینی دووهم 21, 2026دابەشكردنی نەوت لەم ناوچانەی پارێزگای هەولێر دەستپێدەكات
تشرینی دووهم 20, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









