نەوتی سپی لە پێنجوێن و قەڵادزێ دابەشدەکرێت

0
29

SNN

پاش تەواوکردنى دابەشکردنى نەوتى سپى لە پێنجوێن، لە قەدڵادزێ دەست بەدابەشکردنى نەوتى سپىدەکرێت، جێگرى پارێزگارى سلێمانییش دەڵێت، سەرپەرشتى دابەشکردنى نەوتى سپى دەکەن.

بۆ وەرگرتنى نەوتەکەش، پێویستە خێزانەکان کۆبۆنى وەرگرتنى نەوتیان هەبێت و هەر خێزانێک 100 لیتر نەوتى سپى بە 33 هەزار دینار پێ دەدرێت.

هەروەها شاهۆ عوسمان، جێگرى پارێزگارى سلێمانى بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، هەر بڕە نەوتێکى سپى کە دەگاتە پارێزگاى سلێمانى، دەست بەدابەشکردنى دەکەین، کە لە ئیستدا لە شارۆچکەى پێنجوێنەوە دەستمان پێکردووە، سەرپەرشتى دابەشکرنەکەى دەکەین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this