
SNN-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە رۆژی شەهیدی یەکێتیدا پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە، “بستێک لە خاکی کوردستان و هیچ شاخ و دەشتێک نییە رۆڵەکانی یەکێتی قوربانییان بۆ نەدابێت”.
دەقی پەیامەکە
ئەمڕۆ بە شانازی و سەربەرزییەکی زۆرەوە یادی رۆژی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەینەوە و لەبەردەم کێلی بەرزی نەمریاندا، وەفاداری و پابەندبوونمان بە رێبازەکەیانەوە دووپات دەکەینەوە.
بستێک لە خاکی کوردستان و هیچ شاخ و دەشتێک نییە رۆڵەکانی یەکێتی قوربانییان بۆ نەدابێت. یەکێتی هێزێکە کە لە سەختترین رۆژگارەکاندا لە ناو کوردستاندا مەشخەڵی خەباتی بە هەڵکراوی هێشتەوە و لە سەنگەری بەرگری و فیداکاریدا مایەوە.
لەبەردەم گەورەیی شەهیدانمان و کەسوکارە سەربەرزەکانیاندا بەڵێن دەدەین، چۆن دوێنێ بە خوێن بەرگریمان کرد، ئەمڕۆش بە خەبات بۆ دادپەروەری، ژیانێکی شایستە و بنیادنانی داهاتوویەکی گەشتر خزمەتی گەلەکەمان دەکەین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
نەوتی سپی لە پێنجوێن و قەڵادزێ دابەشدەکرێت
تشرینی دووهم 22, 2026ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی 11 ڕەوانەی بەغدا دەكرێت
تشرینی دووهم 21, 2026عەلی زەیدی چەند بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد
تشرینی دووهم 21, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









