نووسینگەی عەلی زەیدی: هێزی هاوبه‌شی سوپاو پۆلیسی وزه‌ و حه‌شدی شه‌عبی ناوچه‌ی جورف سەخر بگرنه‌ده‌ست

0
30

SNN-

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاریدا دۆسیەی ئەمنیی ناحیەی جورف نەسڕ (جورف سەخر) ڕادەستی هێزێکی هاوبەش لە سوپا، پۆلیسی فیدراڵی، حەشدی شەعبی و پۆلیسی وزە بکرێت.

بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمیی نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، کە واژۆی فەریق روکن عەبدولئەمیر شەممەری لەسەرە و ئاراستەی دەستەی حەشدی شەعبی کراوە، پلانی دابەشکردنی ئەرکە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا بەم شێوەیە دیاریکراوە:

ناوەندی ناحیە: سەنتەری ناحیەی جورف نەسڕ لەلایەن لیوای 17ی پۆلیسی فیدراڵییەوە دەپارێزرێت.

دەوروبەری ناحیە: لیوای 38ی سوپای عێراق و هەردوو لیوای 72 و 79ی حەشدی شەعبی بەسەر ناوچەکانی دیکەی دەوروبەری ناحیەکەدا دابەشکراون.

ئەرکی پاراستنی بۆرییە نەوتییەکانی سنوورەکە بە پۆلیسی وزە دەسپێردرێت.

فەوجێکی دەزگای دژەتیرۆر وەک هێزی یەدەگ بۆ حاڵەتە لەناکاوەکان لە کەمپی حامیە جێگیر دەکرێت.

هاوکات لە چوارچێوەی بڕیارەکەدا، ڕێگای سەرەکیی (موسەییب – فازڵییە – عامرییەی فەلوجە) بەڕووی هاتوچۆی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this