ڤاکسینەکەی رووسیا متمانەی تەواوی لەسەر نییەو کرملین ئاگادار دەکرێتەوە

ڤاکسینی Sputnik V
SNN
سەرۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین موژدەی بەرهەمهێنانی یەكەم ڤاكسینی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا راگەیاند، كە بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا بەردەست بێت، رۆژنامەیەكی ئەمەریكی ئاماژە دەكات كە ڤاكسینەكە بێ تێپەڕبوونی بە قۆناغەكانی كۆتایی، سەركەوتنی راگەیندراوە، لەوكاتەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی وریایی لە مۆڵەت پێدانی دەدات.
چەند کاتژمێرێک لە راگەیاندنەكەی پوتین، تارق یاساریفیچ، وتەبێژ رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بۆ وریابوون بەرامبەر راگەیاندنەكەی رووسیا كرد، بەوەی قۆناغی پێش مۆڵەتدان بە هەر ڤاكسینێك و مۆڵەت پێ دانی، میكانیزمی توندوتۆڵیان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد “ئێمە لە پێوەندی چڕداین لەگەڵ حكومەتی رووسیا و گفتوگۆمان بەردەوامە، چونكە قۆناغی بەر لە مۆڵەتپێدانی هەر ڤاكسینێك بە چەند میكانیزمێكی توند تێپەڕ دەبێت.
رۆژنامەی “واشنتن پۆست”ی ئەمەریكی ئاشكرای كرد كە مۆسكۆ بێ ئەوەی بە قۆناغەكانی تاقیكردنەوەی پێویست و كۆتاییدا تێپەڕ بێت بۆ دڵنیابوونەوە لە كاریگەری و سەلامەتی، سەركەوتنی ڤاكسینەكەی راگەیاندووە و بەكاریهێناوە، لای خۆیەوە رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”، وتی، كرملین گیانی هاووڵاتییانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە، چونكە دۆخی پەرەپێدانی ڤاكسینەكە، لە مۆسكۆ و وڵاتانی رۆژئاوا مەترسی لەبارەی سەلامەتی ئەو ڤاكسینە دروست كردووە.
ئەو ڤاكسینەی پووتین رای گەیاند، ناوی “Sputnik V”یە بەناوی كەشتی ئاسمانی رووسیا كە لە 1957 رەوانەی بۆشایی ئاسمانی كرد، بێ ئەوەی ئاماژە بۆ پێوەرەكانی سەلامەتی و تاقیكردنەوە پێویستەكانی ڤاكسینەكە بكات، ئەوەیش مەترسی لەبارەی سەلامەتی و كاریگەری دروست كردووە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









