
منداڵێکی سزادراو لە زیندانی تورکیا
SNN
کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ و تەندروستی دەرەونی فەڕەنسی رایگەیاند: 780 منداڵی تورکی لەگەڵ دایکیان لە زیندانەکانی ئەو وڵاتە کاتەکانیان بەسەردەبەن تا ئەو کاتەی سزای دایکیان تەواو دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە،” 10 هەزار منداڵی تورکی کە تەمەنیان خوار 10 ساڵە فەرمانی راگرتنیان بۆ دەرچووە، هەندێکیان بەهۆی ئەوەی کەسیان نییە، لەگەڵ دایکیان دوای دەرچوونی سزاکەی لە زینداندا دەمێنێتەوە کە ئەمە کارێکی زۆر خراپەو لە داهاتوودا کاریگەری دەروونی و جەستەی لەسەر منداڵەکە دەبێت”.
هەر لە راپۆرتی کۆمەڵە فەڕەنسییەکەدا هاتووە، ئەو منداڵانەی کە لەگەڵ دایکیاندا لە زینداندا دەمێننەوە چەندین خورەوشتی خراپ فێردەبن، لەهەمانکاتدا چەندین منداڵ هەیە زیاتر لە 4 ساڵە لەگەڵ دایکیان ماونەتەوە، تەنانەت تەمەنی خوێندنیشیان بەسەرچووە، بەبێ گوێدانە هیچ یاساو مافێکی منداڵ.
تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە رێگەی بەوەداوە دایکیک سزای زیندانی بدرێت منداڵەکەشی لەگەڵدا دەچێتە زیندان، بەمەرجێک 5 ساڵ زیاتر لەگەڵ دایکدا نەمێنێتەوە، بەڵام چەندین بەڵگەو دۆکۆمێنتی جیاواز هەیە کە پیشانی دەدات، منداڵی کوڕ هەبووە 8 بۆ 12 لەگەڵ لەگەڵ دایکە سزادراوەکەی لە زینداندا ماوەتەوە، کاتێک ئازادکراوە کێشەیەکی زۆری لەگەڵ کۆمەڵگەو تەنانەت خودی خۆشیدا هەبووە.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









