
SNN
ئاژانسی “یونھاب”ی كۆریای باشوور كۆریای باشوور رایگەیاند، سەرۆكی كۆریای باكوور بەشێك لە دەسەڵاتەكانی خۆی داوەتە خوشكە بچووكەكەی، كیم یۆ جۆنگ و یاریدەرە نزیكەكانی بۆ سەرپەرشتیكردنی كارووباری دەوڵەت.
ئاژانسی ھەواڵگری كۆریای باكوور لە دانیشتنێكی داخراودا لە پێش كۆمەڵەی نیشتیمانی رایگەیاندووه، كیم یو جۆنگ ئێستا جێگری یەكەمی بەڕێوبەری لیژنەی ناوەندی حزبی كرێكارانی دەسەڵاتدارە، ئەو بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیدراوە كاروباری دەوڵەت بەشێوەیەكی گشتی بەڕێوەدەبات.
ئاژانسهكه روونیكردووهتهوه، كیم جۆن ئون ھێشتا دەسەڵاتی رەھای ھەیە، بەڵام بەشێك لەو دەسەڵاتەی داوەتە كەسانی دیكە، ئەمەش ئەو واتایە ناگەیەنێ، كە جێنشینی خۆی دەستنیشانكردووە.
خوشكی كیم بەشی ھەرە زۆری دەسەڵاتە دەستلێبەردراوەكەی براكەی بەركەوتووە، بەڵام ئەو بە تەنیا نییە، باك بۆنگ جو، جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەوڵەتی وەرگرتووە، ھەروەھا كیم دۆك ھۆن، دەسەڵاتی كاروباری كەرتی ئابووریی وەرگرتووە. “كیم یۆ جۆنگ”ی راسپاردووە بۆ سیاسەتەكانی پەیوەست بە كۆریای باشوور و ئەمەریكا و پرسە گشتییەكانی دیكە.
بەپێی ئاژانسی ھەوڵگری، بەڕێوبەری بەشی سەربازی لە حزبی كرێكارانی كۆریای باكوور، چوی بو ئیل و جێگری لیژنەی ناوەندی سەربازی، ری بیۆنگ چۆل بەشێك لە بەرپرسیارێتیان وەرگرتووە.
ئاژانسهكه راشیگەیاندووە، ئامانج لەم گۆڕانكارییانە كەمكردنەوەی فشارە لەسەر كیم و نههێشتنی ئهو گلهییانهیه كه لێی دهكرێت، بهتایبهتی ئهگهرسیاسەتەكانی سەركردایەتی سەركەوتوو نەبوون.
ئاماژهش بهوه دراوه، لهسهر ئاستی سیاسی، بیۆنگ یانگ لە سەر دوو تهوهر كار دەكات، لە لایەكەوە توانای ئەتۆمی وڵات بەھێز دەكات، لە ھەمانكاتیشدا رێگه خۆش دەكات بۆ دانووستاندن لەگەڵ ئەمەریكا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









