خۆپیشاندەران هێرشیانکردە سەر نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەسڕە

SNN
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دەیان خۆپیشاندەر هێرشیانکردووەتەسەر نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەسڕە و لە هەوڵی سوتاندنی نوسینگەکەدابوون و ئاگریان بەرداوەتە بەردەم بیناکە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی خۆپیشاندەران لە پارێزگای بەسرە چونە ناو نوسینگەی پەرلەمان و دایانخست، پۆستەریشیان بە دەروازەكانیدا هەڵواسی كە لێی نوسرابوو “داخراوە بە فەرمانی گەل”.
هاوكات چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاماژەیان بەوەكرد، خۆپیشاندەران ئاگریان بەرداوەتە دەرگای پێشەوە و حەوشەی باڵەخانەكە، بەڵام دواتر لەلایەن هێزەكانی بەرگری شارستانییەوە ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە و هەوڵیشیانداوە بڵاوە بە خۆپیشاندەران بكەن.
بە گوێرەی میدیاکانی عێراق، خۆپیشاندانەكانی بەسرە بەهۆی كوشتنی ژمارەیەك چالاكوان و خۆپیشاندەرە لە چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە، خۆپیشاندەران داوایانکردووە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ئەسعەد عەبدانی پارێزگاری بەسڕە دەستلەکاربکێشێتەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









