گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ پێنجشەممە (10/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
سپۆرت:
- دیمبلی لە ئێستاداو بۆ هەتا هەتایە.
- رۆژی شەممە یاریزانە فەرەنسیەکە لە یاری دۆستانە بەرامبەر ناستیک دەگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان، ئەمەش دوای 9 مانگ لە دورکەوتنەوەی بەهۆی پێکانەوە.
- چوارەم وەرزی خۆی لە بەرشەلۆنە دەستپێدەکات، بە تۆمارکردنی گۆڵێک سێ ساڵی رابردوو لە بیری هەمووان دەباتەوە کە دەگوترێت کێشەی توانای جەستەیی هەیە.
- میسی راهێنانی بە کۆمەڵی ئەنجامدایەوە لەگەڵ هاوڕێکانی،کە ئەم وەرزە یەکەمجارە.
- بەیڵ دەگەڕێتەوە، ئەمە کێشەی زیدانە هەموو کاتێک.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- گرفتی ئانسۆ فاتی.
- لە یانەی بەرشەلۆنە کرژی و ئاڵۆزی هەیە بۆ ئەستێرەی لاو ئانسۆ فاتی، هەندێک پێیان باشە دەرفەت بە ئەم بدرێت و هەندێکی تر دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ دیپای بکرێت.
- فاتی سەلماندوویەتی دەتوانێت وەکو یاریزانی ژمارە 9 یاری بکات، لە روی داراییەوە یانەکە ناتوانێت پارە سەرف بکات ویاریزانێکی گرانبەها بگوازێتەوە.
- سوارێز رۆشتنی بۆ یانەی یۆڤانتۆس رادەگرێت.
- میسی دەگەڕێتەوە بۆ راهێنانە بە کۆمەڵەکان.

ئاس:
- کێشەی هازارد چییە
- تووڕەیی لە یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی ئەوەی پێش کۆتاییهاتنی مەشق و راهێنانی بەلجیکا نەگەڕاوەتەوە و یەک خولەکیش یاری نەکردووە.
- رۆبێرتۆ مارتینێز:” هازارد لە %100 لە دۆخێکی باش نیە، ئێمە مەترسی لەسەر دروست ناکەین.
- رێگری لە ئەنجامدانی یارییەکانی لالیگا دەکرێت لە رۆژانی دووشەممەو هەینی، بەڵام رابیتەی لالیگا دەیەوێت لەو دوو رۆژە یاری ئەنجام بدرێت.

مارکا:
- هازارد لە ژێر مایکرۆسۆبدایە.
- رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری بەلجیکا:” هازارد لە %100 ئامادە نیە، ئەو ناتوانێت 90 خولەک یاری بکات، ئەگەر بیەوێت یارییەکی تەواو یاری بکات، پێویستی بە کاتی زیاترە بۆ ئەوەی راهێنان بکات.
- هازارد بەشداری راهێنانی وڵاتەکەی کرد، بەڵام یەک خولەک یاری نەکرد، 10 رۆژیش دواکەوتووە بۆ ئەوەی لەگەڵ زیدان راهێنان بکات.
- لە یانەی ریاڵ مەدرید دڵەڕاوکێ هەیە بۆ ئەو یاریزانە بەهۆی پێکانەکانیەوە.

هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









