یه‌كێك له نهێنییه‌كانى پشت سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى: هاتووه ده‌نگ كۆبكاته‌وه

ساته‌وه‌ختى گه‌یشتنى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت كه هاوكات سه‌رۆكى شاندى هه‌رێمه بۆ به‌غدا كۆبووه‌وه.
ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و گه‌یشتنى به رێككه‌وتنێكى گشتگیر له‌سه‌ر پرسى بودجه و ده‌روازه سنوورییه‌كان بابه‌تى سه‌ره‌كى سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بێت، ئه‌وا به‌پێى زانیارییه‌كان و به وته‌ى چاودێرانى سیاسى، “كۆكردنه‌وه‌ى پشتیوانى و پێكهێنانى لیستى نوێى هه‌ڵبژاردن”، یه‌كێكه له مه‌به‌سته شاراوه‌كانى پشت سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه نزیكه‌كانى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق دهستیكهوتوون، “قسه‌كردن له‌سه‌ر پرسى ئه‌و لیسته چاوه‌ڕوانكراوه‌ى كه ده‌وترێت پێكیده‌هێنێت له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێك و كۆكردنه‌وه‌ى پشتیوانى بۆى یه‌كێكه له مه‌به‌سته شاراوه‌كانى سه‌ردانه، چونكه له په‌راوێزى سه‌ردانه‌كانیدا بۆ هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى چه‌ند چاوپێكه‌وتنێك ده‌كات كه په‌یوه‌ندى به‌و بابه‌ته‌وه هه‌یه”.
عەلی نادر، چاودێری سیاسیی له هه‌رێمى كوردستان له‌و باره‌یه‌وه بە SNNی راگەیاند: “پێویستە كورد ئاوا بە ئاسانی پشتیوانی لە مستەفا كازمی نەكات، چونكە ئێمە ئەزموونمان لەگەڵ سەرۆكوەزیرانەكانی پیشوودا هەبووە، تەنیا ئەو كاتەی ئیشیان بە كورد هەیە یارمەتی كورد دەدەن كە ئیشیان نەمان دەكەونە دژایه‌تى”.
وتیشی :”لە داهاتوویه‌كی نزیكدا مستەفا كازمی ناوی حزبەكەی و لیستەكەی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەكان راده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێى زانیارییه‌كانیش بەشێك لەو پەرلەمانتاره كوردانەی ئێستا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقن ده‌چنه ناو لیستهكهیهوه و خۆیان كاندید ده‌كه‌نه‌وه”.
ئه‌و چاودێره سیاسییه ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “به‌هۆى ئه‌و دۆخه‌ى ئێستا له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه پێشبینى ده‌كه‌م لیسته‌كه‌ى كازمى ده‌نگى كورد به‌شێوه‌یه‌كى باش له ده‌ورى خۆى كۆبكاته‌وه”.
پێشتر بورهان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌ندامى خولى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى سه‌وز له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا وتى: “هەندێک لێدوان و جوڵە دەبینرێت، هەستدەکرێت له هێزە تازەکان، تەنانەت کەسایەتی نێو هێزە تەقلیدیەکانی وەکو پارتی و یەکێتیش، لەوانەیە هەندێکیان چاویان لەسەر جوڵەی کازمی بێت، ئه‌گه‌رى هه‌یه كازمى له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزانه هاوپه‌یمانیه‌تى پێكبهێنێت”.
سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى بۆ هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مین سه‌ردانى ئه‌و سهرۆكوهزیرانهى عێراقه بۆ هه‌رێم له‌دواى بوونى به سه‌رۆكوه‌زیران، له‌دواى ئه‌و زنجیره كۆبوونه‌وانه دێت كه شاندى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له چه‌ند رۆژى رابردوودا له به‌غدا ئه‌نجامیدان له‌باره‌ى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسى بودجه و مووچه‌ى هه‌رێم.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









