مسته‌فا كازمى: هه‌رێمى كوردستان ته‌واوكه‌رى عێراقه

ساته‌وه‌ختى گه‌یشتنى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر | فۆتۆ: ئه‌ژى عومه‌ر
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: عێراق به‌شێكه له هه‌رێمى كوردستان، وتیشى: “عێراق بهڕستى پێویستى به چاكسازى هه‌یه”.
مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند: “هه‌رێمى كوردستان ته‌واوكه‌رى عێراقه، له كۆبوونهوهكهشماندا باسى بابه‌تى ئه‌و ئاڵنگاریانه‌مان كردووه كه له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى چاكسازیدایه له عێراق، چونكه عێراق به‌ڕاستى پێویستى به چاكسازییه”.
راگهیهنراوهكه له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، “هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکی و تەواوکەری عێراقە، دانووستان و دەستووریش ئەو چەترەن کە دەستەبەری داهاتوویەکی ئارام بۆ عێراقێکی یەکگرتوو و سەقامگیر دەکەن”.
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “ئێستا هه‌لى ئه‌وه هه‌یه پێگه‌ى عێراق له‌نێو وڵاتانى جیهاندا و له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى نێوده‌وڵه‌تى به‌هێز بكه‌ین”.
مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كه ئه‌مڕۆ به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان پاش كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم، سه‌ردانى پارێزگاى دهۆك ده‌كات و ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل و كه‌مپى قادیا تایبه‌ت به كوردانى ئێزدى به‌سه‌رده‌كاته‌وه، دواتر سه‌ردانى پارێزگاى سلێمانى ده‌كات و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ئه‌نجامده‌دات و سه‌ردانى مه‌رزى نێوده‌ڵه‌تى باشماخ ده‌كات.
سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى بۆ هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مین سه‌ردانى ئه‌و سهرۆكوهزیرانهى عێراقه بۆ هه‌رێم له‌دواى بوونى به سه‌رۆكوه‌زیران، له‌دواى ئه‌و زنجیره كۆبوونه‌وانه دێت كه شاندى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له چه‌ند رۆژى رابردوودا له به‌غدا ئه‌نجامیدان له‌باره‌ى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسى بودجه و مووچه‌ى هه‌رێم.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









