کچەکەی ترەمپ: گەر پێکوتەی کۆرۆنا ئامادە بوو بەبەرچاوی هەموو دنیاوە لە خۆمی دەدەم

ئیڤانکا ترەمپ
SNN
ئیڤانکا ترەمپ کچی سەرۆکی ئەمریکا بەڵێندەدات گەر وڵاتەکەی پێکوتەی کۆرۆنای ئامادە کرد لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا راستەوخۆ لەسەر خۆی تاقیدەکاتەوە.
ئیڤانکا رایگەیاندووە “بەشداریی بەرنامەی (زە ڤیو)ی بەناوبانگ دەکات و بە بەرچاوی بینەرەکانیەوە راستەوخۆ لەسەر خۆی تاقیدەکاتەوە”.
رۆژی چوارشەممە جۆی بیهار پێشکەشکاری بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی بەناوی (زە ڤیو) رایگەیاند “گومانم هەیە لەو قسەیەی ترەمپ کە دەڵێت “بەمنزیکانە” ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەرهەمدێت”.
وتیشی: “گەر ئەوە راست بێت بەڵێن بێت خۆشم پێکوتەکە وەربگرم، بەڵام بەو مەرجەی ئیڤانکای کچی ترەمپ پێش من تاقیبکاتەوە لەمیانی بەرنامەکەمدا”.
وەک وەڵامێک بۆ چاڵنجەکەی بیهار، ئیڤانکا ترەمپ وتی: “داواکارییەکەت قبوڵدەکەم و دێمە بەرنامەکەت بۆ ئەو کارە”.
هەفتەی پێشوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند “کە بەمنزیکانە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەردەست دەبێت بۆ تووشبووان”.

پێشکەشکاری بەرنامەی زە ڤیو
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









