
SNN
نەیسان سەیڵس، بەرپرسی هەماهەنگییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر رایگەیاند: لەم چەند ساڵەی رابردوودا رێکخراوی حزبوڵا چەک و تەقەمەنی لە وڵاتانی ئەوروپا کۆکردووەتەوە و ئامادەیە بۆ هێرشێک لە داهاتوودا کە لە ئێرانەوە فەرمانی لەسەر بدرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە، هەڵوێستی تووند بگرنەبەر باڵی سیاسی حزبوڵا-ی لوبنان و باڵە چەکدارییەکەی.
بە گوێرەی ئەو بەرپرسە، حزبوڵا تەقەمەنی لە جۆری نیتراتی ئەمۆنیۆم لە کۆگاکانی لە فەڕەنسا، بەلجیژا، یۆنان، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و سویسرا هەیە، دەشێت لە فەڕەنسا و یۆنان و ئیتاڵیا دەستبەسەر ئەو تەقەمەنیانەدا گیراوە یان لەناوبراون.
دەشڵێت: هۆکارمان هەیە کە دەڵێین ئەم چالاکییانەی حزبوڵا بەردەوامە و گوماندەکەین تەقەمەنییان لە وڵاتانی ئەوروپا هەبێت، بەتایبەت لە یۆنان و ئیتاڵیا و ئیسپانیا.
سەیڵس دەپرسێت: “بۆچی حزبوڵا نیتراتی ئەمۆنیۆم لە خاکی ئەوروپا هەیە؟ بە دڵنیاییەوە وەڵامەکەی روونە، دەیەوێت هێرشی تیرۆرستی بکات لە هەر کاتێکدا کە پێویستبێت بۆی، ئەوەش لە ژێر فەرمانی گەورەکانیان لە ئێران”.
ئەمە لەکاتێکدایە یەکێتی ئەوروپا باڵی چەکداری حزبوڵای وەک گروپێکی تیرۆرستی لەقەڵەمداوە.
هەواڵی زیاتر
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
15 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
15 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









