یەکێتیی ئەوروپا: تا 5ی مانگی داهاتوو لۆکاشینکۆ بە سەرۆکی بیلارووسیا دەزانین

پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا
SNN
پەرلەمانتارانی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێن: “ئەو رۆژەی ماوەی سەرۆکایەتی ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ تەواو دەبێت، چیتر ناوبراو بە سەرۆکی بیلارووسیا نازانین وەک سەرۆکێکی شەرعی”.
لە بەیاننامەیەکیدا پەرلەمانی ئەوروپا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاندووە “دوای 5ی مانگی داهاتوو چیتر لۆکاشینکۆ بەسەرۆک نازانین و پشتیوانیی ناکەین”.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو یەکێتیی ئەوروپا بە زۆرینەی دەنگ ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی رۆژی 9ی ئابی رەتکردەوە کە تیایدا لۆکاشینکۆ بۆ ویلایەتێکی دیکە کرایەوە بە سەرۆک.
ماوەی مانگێک زیاترە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لەو وڵاتە بەردەوامە لەسەر نا خاوێنیی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بیلارووسیا و سەرۆکی وڵاتیش توندوتیژیی بەکاردێنێت دژیان.
ناوەڕاستی مانگی ئابی رابردووش وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رەزامەندییان نیشاندا لەسەر گرتنەبەری چەند رێكارێك دژی دەسەڵاتدارانی بیلارووسیا لە بەرامبەر ئەو هەڵمەتە سەركوتكارانەی كە بەفەرمانی سەرۆكی ئەو وڵاتە دژی خۆپیشاندەران بەكارهاتووە.
رەزامەندیشیان نیشاندا لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر چەند بەرپرسێكی باڵای ئەو وڵاتە كە دەستیان سوور بووە لە كوشتنی خۆپیشاندەران كە بەهۆی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكان رژابوونە سەر شەقامەكان.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









