واشنتۆن راپۆرتێکی نوێ لەسەر پڕۆگرامی مووشەکی ئێران بڵاودەکاتەوە

مووشەکی-زولفەرقار
SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتێکی ورد لەسەر پرۆگرامە مووشەکییەکەی ئێران و تواناکانی بڵاودەکاتەوەو دەڵێت ” هەرەشەیەکی جدییە بۆ ئەمنییەتی ناوچەکە”.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە مووشەکەکانی ئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تواناکانی زیاتر دەبێت و ئێستا ئاستی مووشەکی بالستی ئێران دەگاتە وڵاتەکانی میسر و ئیسرائیل کە ئەمە دژی پەیماننامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
لە راپۆرتەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە کە ئێران بەهێزترین سیستەمی مووشەکی لە ناوچەکەو رۆژهەڵاتی ناوەراستدا هەیە نەجۆرێک کە خۆی دەگرێتەوە لە 10 جۆر مووشەکی بالستی جیاواز، کە توانا و هێزی جیاوازیان هەیە، لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بە مووشەکی بالستی “Zolfaghar”ی زولفەقار، بالستی کراوە کە بەهێزترین مووشەکی بالستی ئێرانە، لەگەڵ مووشەکی (قیامە) و (شەهاب 3) کە دوو مووشەکی مەودا مامناوەندن، ئەمە سەرەرای چەندین مووشەکی کورت مەودای جیاواز.
ئەمریکا ترسی لەوەدایە کە لە کاتی ئێستادا ئێران لە هەوڵی بەهێزکردنی سیستمی ئاسمانی و چاودێری ئاسمانیدایە، کە ئەمە وا دەکات چەند هێندەی تر سیستمی مووشەکی ئەو وڵاتە کاریگەری زیاتربێت و ئامانجەکانی باشتر بپێکێت.


عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









