رێکخراوێکی دژە جەنگ داوا دەکات فرۆشتنی چەک بە تورکیا قەدەغە بکرێت

وێنەی سیستمەکە
SNN
رێکخراوی (برۆجێکت بلاوچێرز)ی کەنەدی کە رێکخراوێکی دژە جەنگە، داوا دەکات چیتر کامێرە و زومیی گەرمۆکەیی جەنگیی بە تورکیا نەفرۆشرێت کە فڕۆکەکانی لە ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەکاری دێنن.
میدیاکانی کەنەدا دەڵێن “تورکیا کڕیارێکی باشی سیستمی (ئێل 3 هاریس ویسکام)ە کە لەساڵی 2017ەوە بەردەوام ئەو سیستمەی بەکارهێناوە بۆ لێدانی ئامانجەکانی”.
رێکخراوەکە دەڵێت: “تورکیا بەوەوە نەوەستاوە ئەو کامێرە پێشکەوتووانە لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەکاربێنێت بۆخۆی، بەڵکو هەناردەشی کردووە بۆ گروپە چەکدارەکانی لیبیا”.
بەوتەی رێکخراوەکە، قوربانییەکانی دەست ئەو هێرشانەی تورکیا بەردەوام لە زیادبووندا دەبن کە هەمیشە فڕۆکە تورکییەکان سەروەریی وڵاتان دەبەزێنن و بۆردومانی شوێنی سڤیل دەکەن”.
ئەو سیستمەی تورکیا بەکاریدێنێت، زۆر ورد و پێشکەوتووە و بە ئاسانی قوربانییەکانی دەدۆزێتەوە و وێرانکاریی زۆری لێدەکەوێتەوە.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









