
کومان و دیمبلی
SNN Sport
رۆناڵد کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، لە ئاستی عوسمان دیمبلی ئەستێرەی لاوی یانەکەی رازی نیە و پێشبینی رۆشتنی ئەم یاریزانە دەکرێت.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، کومان لە ئاستی ئەم یاریزانە رازی نیە، ئەمەش دوای یاریەکەی سەلتاڤیگۆ کە تێیدا بەرشەلۆنە 3-0 براوە بوو، ئەم راهێنەرە پەیامێکی ئاڕاستەی ئەو یاریزانە کردوو وتی:”ترینکا و پیدری لە عوسمان دیمبلی باشترن لە رووی بەرگریکردنەوە”.
ئەمە لە کاتێکدایە، کومان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یاری سەلتاڤیگۆ رایگەیاندبوو کە پشت بە تواناکانی دیمبلی دەبەستێت.
رۆژنامەکە ئاشکرای دەکات کە گفتوگۆ لە نێوان یانەی مانچستەریونایتد و بەرشەلۆنە هەیە لە پێناو دیمبلی، بەڵام رێککەوتنەکە ئاڵۆزە، چونکە بارتۆمیۆ و دیمبلیش نایانەوێت گرێبەستەکە بە خواستن ئەنجام بدرێت،دەیانەوێت گرێبەستەکە مەرجی تێدا بێت رۆشتنی ئەم یاریزانە بە یەکجاریبێت، کە ئەم یاریزانە مووچەیەکی هەفتانەی 237 هەزار یۆرۆیی لە ئێستادا وەردەگرێت و یانە کەتەلۆنیەکە دەیەوێت لە پێدانی ئەو بڕە پارەیە رزگاری ببێت.
لە کۆتایدا رۆژنامەکە نوسیویەتی،کومان وا دەبینێت دیمبلی ئەم یاریزانە نیە کە برەوپێبدات، هیچ جوڵەیەکی تەکنیکی نیەو لە بەرگریشدا وەک پێویست نییە.
عوسمان دیمبلی فەرەنسییەو تەمەنی 23ساڵە، لە لای هێڵی پێشەوە یاری دەکات، لە گواستنەوەکانی هاوینەی ساڵی 2017 بە بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردوو نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی 400 ملیۆن یۆرۆیە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









