کازمی داوای پەلەکردن لە پرۆسەی بایۆمەتریی دەنگدەران دەکات

دەنگدەرێک له هەڵبژاردنەکانی عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەکات هەرچی زووە و بە زووترین کات لە سەروو توانای خۆشیانەوە بێت، کار بکەن بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران.
مستەفا کازمی داواشدەکات “ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە، زوو بە دەم کۆمسیۆنەوە بچن و تۆماری دەنگدەرانی بایۆمەتریی تایبەت بە خۆیان نوێ بکەنەوە”.
کازمی دەشڵێت: “پێویستە هاووڵاتی خۆی بچێتە بنکەی دەنگدان تا کارتی دەنگدانەکەی خۆی وەربگرێتەوە”.
وتیشی: “پێویستە پەلە بکرێت لە داخڵکردنی ناوی ئاوارە و پەنابەرەکانیش تا ئەوانیش بتوانن دەنگی خۆیان بدەن”.
بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی خولی نوێی پەرلەمان، 26 ملیۆن هاووڵاتی بۆیان هەیە دەنگ بدەن و لەدایکبووانی ساڵەکانی 2001 و 2002 و 2003 ش دەتوانن دەنگی خۆیان بدەن.
کۆتایی مانگی تەمموزی رابردوو مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگیەنراوێکدا بریاریدا 6ی مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوختەی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق بکرێت.
ئەو بریارەی مسەفا کازمی لە کاتێکدایە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو و زستانی ئەمساڵ خۆپێشاندەران لە گۆڕەپانە جیاوازەکانی عێراق داوایان کردبوو “ئەنجوومەنی نوێنەران و حکومەتی عێراق هەڵوەشێتەوە هەڵبژاردنێکی پێشوەخت بکرێت” کاتێک مستەفا کازمی-ش پۆستی سەرۆکوەزیرانی وەرگرت، لە کارنامەکەی ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو کار بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









