دۆخی ترەمپ بەهۆی کۆرۆناوە زۆر لەوە خراپتر بووە کە هاووڵاتییان زانیویانە

دۆناڵد ترەمپ
SNN
پاش ئەوەی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ نەخۆشخانەی جێهێش و وا بڵاوکرایەوە کە باری تەندروستی جێگیرە، بەڵام پزیشکەکانی گومان دەخەنە دڵی هەموو لایەکەوەو لە راگەیەندراوێکدا کە تا رادەیەک تەمومژاوی بوو باس لە خراپی دۆخی ترەمپ دەکەن لە نەخۆشخانە.
پاش هاتنە دەرەوەی لە نەخۆشخانە ترەمپ لە تویتێکدا ئاماژە بەوە دەکات و دەڵێت ” گەشتێکی قورسم لەگەڵ کۆرۆنا بەڕێکرد زۆر شت لە کۆرۆناوە فێربووم”. بەڵام پزیشکەکانی ترەمپ رایانگەیاند: دۆخی تەندروستی ترەمپ بەتایبەت سییەکانی بەرەو باشتر چووە دوایی ئەوەی ئۆکسجینمان بۆ بەکارهێنا، ئەمەش مانای ئەوەیە کە باری تەندروستی ترەمپ هێندە تێکچووە کە ئۆکسجینی بۆ بەکارهێنراوە.
شۆن بی کە پزیشکی کۆشکی سپی ئەمریکایە رایگەیاند: رێژەی ئۆکسجین لە خوێنی دۆناڵد ترەمپدا دابەزیوە بۆیە ئۆکسجینمان بۆ بەکارهێنا، هەروەها لە بەیانی رۆژی هەینیدا تووشی تایەکی قورس بووەوە چارەسەرمان بۆ تاکەشی بەکارهێنا، بۆیە دۆخی ترەمپ زۆر لەوە خراپتر بووە کە هاووڵاتییان زانیویانە.
لە کۆتاییدا ناڕوونی و نا گونجاندنێکی زۆر هەیە لەسەر ئەو راپۆرتانەی کە کۆشکی سپی لەسەر دۆخی ترەمپ بڵاویان دەکردەوەو ئەوەی کە پزیشکەکانیشی وتویانە، هەرچەندە لەکاتی ئێستادا نەخۆشخانەی جێهێشتووە بەڵام بەردەوام چاودێری وردی دۆخی تەندروستی سەرۆک دەکرێت.

بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
28 خولهك لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
29 خولهك لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
28 خولهك لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
29 خولهك لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









