
SNN
سەرۆکی ئەرمینیا رایگەیاند، تورکیا لە هەوڵی ئەوەدایە پاکتاوی نەژادی دژ بە ئەرمەنییەکانی هەرێمی قەرەباغ ئەنجامبدات.
ئارمین سارکیسیان سەرۆکی ئەرمینیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سکای نیوزی عەرەبی، ئۆباڵی دەستپێکردنی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئازەربایجانی خستە ئەستۆی حکومەتی ئازەربایجان، وتیشی: “ناکۆکییەکان لەسەر قەرەباغ بە هێزی چەکداری ئەنجامنادرێت”.
وتیشی: لەدوای دەستوەردانی تورکیا، ئێستا شەڕەکە ئاڵۆزتربووە، تورکیا هەزاران بەکرێگیراوی بۆ پشتیوانیکردنی ئازەربایجان رەوانەکردووە کە زۆرینەیان تیرۆرستی توندڕەون، ئەمە بەتەنیا ئەرمەنییەکان نیگەران ناکات، بەڵکو وڵاتانی زلهێزیش، لەنێویاندا روسیا نیگەراندەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد: “ئێمە نامانەوێت رەوشی ناوچەکە هەمان چارەنووسی سوریای هەبێت کە زۆر لایەن دەستوەردانیان کرد و دەرئەنجامەکەی کارەساتباربوو”.
ئەرمینیا و ئازەربەیجان هەردووکیان بەشێکبوون لە یەکێتی سۆڤیەت، پێش ئەوەی لە ساڵی 1991 هەڵبوەشێتەوە، بۆ ماوەی چوار دەیە ناکۆکی لە نێوانیاندا هەیە سەبارەت بە هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ، کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەک بەشێک لە ئازەربەیجان دانی پێدانراوە، بەڵام دانیشتوانەکەی ئەرمەنین.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









