له خانه‌قین و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر پشوو راگه‌یه‌ندرا

مەرزی مونزریە
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
به مه‌به‌ستى ئاسانكارى بۆ زیاره‌تكارانى ئێرانى كه له مه‌رزى مونزریهى خانه‌قینه‌وه دێنه عێراقه‌وه، پارێزگارى دیاله بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ پشووى له خانه‌قین و ناوچه‌كانى دیاله راگه‌یاند.
موسه‌نا ته‌میمى پارێزگارى دیاله بهSNNى راگه‌یاند؛ به مه‌به‌ستى ئاسانكارى بۆ زیاره‌تكارانى ئێرانى كه بڕیاره له‌م رۆژانه‌دا سه‌ردانى عێراق بكه‌ن بۆ به‌شداریكردن له مه‌راسیمى عاشورا، بریاریانداوه چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه 7 و 8ى ئەم مانگە بكرێته پشووى فه‌رمى.
وتیشى: “بەهۆى هاتنى زیاره‌تكارانى ئێرانى له مه‌رزى مونزریهى سنوورى خانه‌قینه‌وه كه به‌پارێزگاى دیاله‌وه به‌ره‌و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف ده‌ڕۆن و بۆ ئاسانكارى ته‌نها فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان له ئه‌ركدا ده‌بن و ته‌واوى فهرمانگهكانى تر پشوویان هه‌یه”.
ساڵانه له رێگه‌ى مه‌رزى مونزریه‌وه به هه‌زاران هاووڵاتى ئێرانى سه‌ردانى خانه‌قین ده‌كه‌ن و له‌وێوه به‌ره‌و ناوچه‌كانى به‌غدا و خوارووى عێراق ده‌ڕۆن بۆ به‌شداریكردن له مه‌راسیمى عاشورا و زۆرجار به‌شێك له‌و زیاره‌تكارانه به‌پێ به ناوچه‌كاندا تێده‌په‌ڕن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









