كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه له ژیانى هه‌زاران هاووڵاتییانى ڕاپه‌ڕین ده‌كات

وێنه‌ى ته‌رمى یه‌كێك له‌وانه‌ى به ڤایرۆسى كۆرۆنا كۆچى دوایی كردووه له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – محەمەد مستەفا
لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووه‌تەوە، ته‌نیا له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردووش‌دا هه‌شت كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تەها محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ڕاپەڕین بە SNNی راگەیاند: “لە ئێستادا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ئاماری گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌وه تاوه‌كو ئێستا 116 کەس بەهۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان لە دەستداوە”.
وتیشی: “ته‌نیا له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا لە سەنتەری کۆرۆنای ڕانیە پێنج تووشبوو و لە سەنتەری کۆرۆنای پشدەریش سێ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، له‌ڕووى ره‌گه‌زیشه‌وه زۆرترین رێژەی مردن بە ڤایرۆسەکە لەناو ره‌گه‌زى نێردا تۆماركراوه”.
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ڕاپەڕین داوا له هاووڵاتییان ده‌كات زیاتر خۆیان بپارێزن و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “داواکارین لە هاووڵاتییانی ڕاپەڕین پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی ببن لە پێناو پاراستنی تەندروستی خۆیان”.
به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى مردن به كۆرۆنا له ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ى 11 رۆژه هیچ جۆره پشكنینێكى كۆرۆنا له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام نه‌دراوه.
له‌وباره‌وه دوێنێ دووشه‌ممه بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ڕاپەڕین به SNNی راگەیاند: “ئەنجامنەدانی پشکنینی کۆرۆنا بەهۆی نەمانی کیتی پشکنینی کۆرۆناوەیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین، ئێمه وەک تەندروستی ڕاپەڕین لە هەوڵداین بۆ دابینکردنی کیتی پشکنینی کۆرۆنا، چونكه ماوه‌ى 10 رۆژه هیچ پشكنینێكى كۆرۆنا ئه‌نجام نه‌دراوه”.
وتیشی: “هاوکاریەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ تەندروستی ڕاپەڕین و سەنتەرەکانی کۆرۆنا بەراورد بە ژمارەی دانیشتووان وەک پێویست نییە، چەند جارێک تووشی نەمانی کیتی پشکنینی کۆرۆنا بووینەتەوە”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
56 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
56 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









