
سەنتەرێکی چارەسەری کۆرۆنا لە هەولێر
SNNـ بڕیار محەمەد
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ڤایرۆسی کۆرۆنا بەیەکجار تووشبوون واز لە مرۆڤ ناهێنێت، بەڵکو دوای دوو بۆ سێ مانگ جارێکیتر تووشدەبێتەوە، بۆیە پێویستە خۆپارێزی بەردەوامبێت .
د. ئاسۆ حەوێز، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە SNNی راگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن هەر کەسێک یەکجار تووشی کۆرۆنا دەبێت و جارێکی تر نایگرێتەوە راست نییە، بەڵکو کۆرۆنا بە یەکجار تووشبوون واز لە مرۆڤ ناهێنێت، پێویستە خۆپارێزی بەرداوامی هەبێت بەتایبەتی ئەو کەسانەی کۆرۆنایان تێپەڕاندوە.
وتیشی: حاڵەتی تووشبوونەوەی دووبارە دوای دوو بۆ سێ مانگ پاش تێپەڕاندنی جاری یەکەم دێتەوە، چونکە ئەو بەرگریەی دروستی کردوە کەم دەبێتەوە، بەڵام جاری دووەم کە ڤایرۆسەکە دەگرێت وەکو جاری یەکەم نابێت، بەڵکو سوکتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەش کرد: وەکو ئامار ئامارێکی ورد لەبەردەستدا نییە بۆ ئەوەی بزانین چەند کەس لە هەرێمی کوردستان دووبارە تووشی کۆرۆنا بۆتەوە، بەڵام حاڵەتی زۆر هەیە کە بۆ جاری دووەم تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
19كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









