
ریهانا
SNN
بەهۆی ئەوەی لە ریکلامێکیدا بۆ جلی ژێرەوە کەلەپورێکی ئیسلامی دەرکەوتووە، ریهانای گۆرانیبێژی ئەمریکی دووچاری رەخنەی زۆر بووەوە و داوای لێکرا روونکردنەوە بدات.
ریهانا لەوبارەیەوە دەڵێت: “کاتێک ریکلامی بۆ جلی ژێرەوە کردووە لە شاری لۆس ئانجلۆس، پاشماوەیەکی ئیسلامیی دەرکەوتووە و ئەوەش بە ئەنقەست نەبووە”.
ئەوانەی داوای روونکردنەوەیان لە ریهانا کردووە، باسی ئەوەیان کردووە کە شوێنەکە گونجاو نەبووە لەگەڵ ئەو جۆرە ریکلامانەدا و نابێت دووبارە بێتەوە.
ریهانا لە ئینستاگرامەکەی خۆی نووسیوێتی: “سوپاسی موسڵمانان دەکەم کە ئەو هۆشدارییەیان پێدام و تێنینییان دامێ، بۆیە داوای لێبووردن دەکەم لە هەر کەسێک نیگەران بووبێت”.
ئەوەشی نووسیوە کە لەگەڵ تیمەکەی هەوڵدەدات هەڵەی وا دووبارە نەبێتەوە، چونکە ئەو نەیزانیوە ئەو پاشماوە ئیسلامییە لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









