
SNN
جێرارد دارمانین وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند: کۆمەڵێک رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی موسوڵمانان لە فەرەنسا داخراوە، ئەم هەڵوێستانە دوای سەربڕینی مامۆستا فەرەنسییەکە دێت.
دارمانین ئاماژەی بەوەشکرد تەواوی رێکخراو موسوڵمانییەکان دەخرێنە ژێر چاودێری وردەوە، هەروەها کۆمەڵێک رێکخراو بە فەرمانی سەرۆکوەزیران دادەخرێت، لە چەند هەفتەی رابدروو چەند رێکخراوێکمان داخستووەو بەردەوامیش ئەبین لە چاودێری و داخستن لەژێر ناونیشانی “بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامی توندرەو” تا ئێستا 73 شوێنی جیاواز داخراوە.
چەند رۆژێک لەمەوبەر لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، مێردمنداڵێکی چیچانی بەچەقۆ مامۆستایەکی سەربڕی، مامۆستاکە پێشتر وێنەی کاریکاتێری پەیامبەری ئیسلامی پێشانی قوتابییەکانی دابوو، رووداوەکە کاردانەوەی تووندی ناوەندە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی فەرەنسی بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەت کە ئەوە یەکەمجار نییە پەناهەندەکانی فەرەنسا، لەو وڵاتەدا کاری تووندووتیژی ئەنجامدەدەن.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









