ئیمارات وەک یەکەم وڵاتی عەرەبی ڤیزە لەسەر ئیسرائیل هەڵدەگرێت

SNN
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە ئەمڕۆ رێککەوتن واژوو دەکرێت بۆ هەڵگرتنی ڤیزە لەنێوان ئیسرائیل و ئیماراتدا، دوای ئەم بڕیارەش ئیمارات دەبێتە یەکەم وڵاتی عەرەبی ڤیزە لەسەر ئیسرائیل هەڵگرێت.
رێککەوتنەکە لە رێوڕەسمێکدا بە بەشداری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو و وەزیری دارایی ئەمریکا، ستیڤن منوچین و وەزیری دارایی ئیمارات، عوبەید بن حامید تەیار لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بن گوریۆن لە تەل ئەبیب واژوو دەکرێت، پاشانیش راگەیەندراوێکی هاوبەش بڵاودەکرێتەوە.
هەر ئەمڕۆش شاندێکی ئیمارات سەردانی ئیسرائیل دەکات و لەگەڵ حکومەتی تەل ئەبیب-دا، زنجیرەیەک رێککەوتن واژوو دەکات بۆ ئاسانکاریی گەشتە بازرگانییەکانی نێوان هەردوولا، ئیسرائیل و ئیمارات لە 15ی ئەیلوولی رابردوودا لە رێوڕەسمێکدا لە کۆشکی سپی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان واژوو کرد.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









