دواجار کۆمپانیای فایزەر بە سەرکەوتووی توانی ڤاکسینی کۆرۆنا رابگەیەنێت

SNN
دۆناڵد ترەمپ و جۆو بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا پێکەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنیان لە کۆمپانیای فایزەر کرد بەهۆی ئەوەی توانای ڤاکسینێکی سەرەکەوتوو بۆ کۆرۆنا بدۆزیتەوە کە بە رێژەی %90 کاری خۆی دەکات.
بایدن ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: کۆمپانیای فایزەر توانی بگاتە ڤاکسینی کۆرۆنا کە ئەمە کارێکی زۆر باشە، لە چەند مانگی داهاتوودا لە ئەمریکا بەردەست دەبێت، بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز چەند مانگێک پێویستە بۆ ئەوەی ڤاکسینەکە بە تەواوی وڵاتەکانی جیهاندا بڵاوبکرێتەوە، بەڵام کۆمپانیای فایزەر بە سەرکەوتووی توانی ڤاکسینەکە بەرهەم بهێنێت.
لای خۆشیەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند: هەواڵێکی گرنگ دەربارەی ڤاکسینی کۆرۆنا، کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی و بیۆنتیکی ئەڵمانی توانیان بگەنە ڤاکسینێک کە لە %90 کاریگەری لەسەر کۆرۆنا هەیە.
کۆمپانیای فایزەر رێککەوتنێکی لەگەڵ وڵاتی ئەمریکا کردووە کاتی بەرهەمهێنای ڤاکسین 100 ملیۆن دانە دەبەخشێتە ئەمریکا لە هەنگاوی یەکەمدا، لە ئیستادا ئەو ژمارەیە زیاد کراوە بۆ 150 ملیۆن ڤاکسین کە لە چەند هەفتەیەکی کەمدا بەرهەمی دەهێنێت.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









