وێنه: له خولی پله یه‌كی عێراق یانه‌ی سلێمانی له خوله‌كی كۆتاییدا ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان ده‌كاته‌وه

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
ركابه‌رییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه و یانه‌ی سلێمانی له یاریگای خۆی میوانداری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرد و له خوله‌كی كۆتاییشدا سلێمانی ئه‌نجامه‌ه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
له یه‌كێك له یاریه‌كانی هه‌فته‌ی سێیه‌می خوله‌كه‌دا یانه‌ی سلێمانی له‌یاریگای خۆی میوانداری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كردوو له خوله‌كی 90+ 4دا ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی میوان باشتر بینراو زۆرترین هێرشی ئه‌نجامدا، به‌ڵام په‌له‌كردن و هێڵی به‌رگری و گۆڵپارێز رێگربوون له تۆمار كردنی گۆڵ، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سلێمانی چه‌ند هێرشێكی ئه‌نجامدا، به‌ڵام گۆڵی به‌خۆیه‌وه نه‌بینی.
گێنی دووه‌م به‌پێچه‌وانه‌وه یاریه‌كه به‌هێزی به‌خۆیه‌وه بینی به‌جۆرێك یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی زۆرترین هێرشیان ئه‌نجامداو توانییان له خوله‌كی 66 یانه‌كه‌ی بكاته خاوه‌نی گۆڵی یه‌كه‌م.
یاریه‌كه به‌ره‌و كۆتایی ده‌رۆیشت و هه‌ردوو یانه‌ش هێرشه‌كانیان زیاتر كرد، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانه‌وه له خوله‌كی 90+4 زه‌ید محه‌مه‌د توانی گۆڵی به‌رامبه‌ری یاریه‌كه تۆمار بكاته‌وه.
دوای چوار خوله‌ك كاتی زیادكراویش ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یاریه‌كه‌ی لێداو ئه‌نجامه‌كه‌ش به(1-1) بۆ هه‌ردوولا كۆتای هات.
هه‌ر له یاریه‌كه‌دا ناوبژیوان به‌هۆی توند یاریكردنه‌وه دوو یاریزانی له هه‌ردوو یانه به‌كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگا.
به‌رهه‌م عه‌لی كاپتنی یانه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” دوای به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یه‌كه‌م یاریمان له خوله‌كه ، ئامانجمان به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی‌تر بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ یه‌ك خاڵمان به‌ده‌ستهێنا به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له یاریگای خۆمان، هه‌رچه‌نده له ئامانجی نه‌بوو، به‌ڵام بیرمان نه‌چێت به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌ك یاریمان كرد كه ئامانجی سه‌ركه‌وتنه له خوله‌كه و یه‌كێكه له یانه به‌هێزه‌كانی كوردستان و عێراق”.
له‌لای خۆیه‌وه ئالان كاوه یاریزانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی وتی:” سوپاس بۆ خوا له یاریه‌كه‌دا توانییمان ئاستێكی به‌هێز پیشان بده‌ین تاكۆتایی یاریه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی پێكانی یاریزانێكمان و تووشبوونی یاریزانێكیترمان به‌پێكمان له خوله‌كه‌كانی كۆتاییدا گۆڵی به‌رامبه‌رمان له‌سه‌ر تۆمار كرایه‌وه، هه‌رچه‌نده گومانمان له كاتی یاریه‌كه هه‌بوو كه یاریه‌كه كۆتای هاتبێت، به‌ڵام به‌ده‌ستهێنانی خاڵێك له‌م یاریگا بۆ ئێمه باش بوو”.
له یاریه‌كی تری ئه‌مڕۆدا یانه‌ی سه‌رچنار كه به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانییه‌وه ده‌ناڵێنێت له یاریگای خۆی میوانداری سیروانی نوێی كرد.
یاریه‌كه تاكه لایه‌نه بوو بۆ یانه‌ی سیروان و كاتێك یانه‌ی خاوه‌ن یاریگای تووشی سێیه‌م دۆڕاندن كردوو به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی دۆڕاند و له یاریه‌كه‌شدا یاریزانانی سیروان نوێ لێدانێكی سزاییان له ده‌ستدا.
به‌هادین به‌كر و هه‌ردی سه‌یفه‌دین و شادمان سه‌باح له خوله‌كه‌كانی (17-25-69)دا گۆڵه‌كانیان تۆمار كرد.



گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









