له گه‌رمیان دار‌و نه‌مام ده‌درێته هاووڵاتییان تا له‌به‌رده‌م خانوو و ماڵه‌كانیان بیچێنن

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان له پێناو زیادكردنى رێژه‌ى سه‌وزایى له گه‌رمیان كه له ئاستێكى زۆر كه‌مدایه، هه‌ڵمه‌تى چاندنى نه‌مام ئه‌نجامده‌دات و فه‌رمانگه‌كه نه‌مام به سه‌ر گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان دابه‌شده‌كات و هاووڵاتییانیش ئه‌ركى خزمه‌تكردنى له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
دوره‌ید سه‌لیم به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: گه‌رمیان ناوچه‌یه‌كه ڕێژه‌ى سه‌وزایى كه‌مه‌و نه‌توانراوه وه‌كو پێویست دارستانى ده‌ستكردى بۆ دروست بكرێت به پێى داتا نافه‌رمییه‌كان رێژه‌ى سه‌وزایى له گه‌رمیان 5 له سه‌ده له كاتێكدا ناوچه‌یه‌كى وه‌كو ئامێدى رێژه‌كه‌ى 60 له‌سه‌ده.
وتیشى، “یه‌كێك له گرفته‌كانى گه‌رمیان ئه‌وه‌یه له ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان رێژه‌ى سه‌وزایى له هه‌ندێك ناوچه‌ى سفر له سه‌ده، هه‌ربۆیه ده‌ستیان داوه‌ته هه‌ڵمه‌تى چاندنى نه‌مام له نێو گه‌ڕه‌ك و ماڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى رێژه‌ى سه‌وزایى زیاد بكه‌ن هاوكات وشیارى ژینگه‌یى لاى هاووڵاتیان دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا هه‌مووان له خه‌مى ژینگه‌دا بن”.
دوره‌ید سه‌لیم باسیشى له‌وه‌كرد، ساڵانه هه‌ڵمه‌تانه ناشتنى نه‌مام له ناوچه‌كانى گه‌رمیان ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌مام دابه‌ش ده‌كه‌ن به‌سه‌ر هاووڵاتییان و خاوه‌نى ماڵه‌كانیش ته‌نها له‌سه‌ریانه چاڵ بۆ داره‌كه ئاماده‌بكه‌ن و هه‌روه‌ها دواتر خزمه‌تى داره‌كه بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ساڵى رابردوو نزیكه‌ى 25 هه‌زار نه‌مام له سنووره‌كانى كه‌لار و كفرى دابه‌شكردووه، ئه‌مساڵیش هه‌ڵمه‌تى باوه‌نور و كه‌لاریان ئه‌نجامداوه و سبه‌ینێش هه‌ڵمه‌تى ناحیه‌ى رزگارى ئه‌نجامده‌ده‌ن و خۆیان داره‌كان ئاماده ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر هاووڵاتیان له‌به‌رده‌م ماڵه‌كانیاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
به پێى ستاندارى جیهانى رێژه‌ى سه‌وزایى له هه‌ر شارێك ده‌بێت 15 له سه‌د كه‌متر نه‌بێت، به‌ڵام گه‌رمیان زۆر كه‌متره له‌و رێژه‌یه.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









