
دۆناڵد ترەمپ
SNN
تۆڕی هەواڵی بی بی سی بەریتانی ئاشکرایدەکات، تیمەکەی ترەمپ رێکاری یاسایی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا دەگرێتەبەر، ترەمپیش بەنیازە لە هەڵبژاردنی داهاتوو خۆی کاندیدبکاتەوە.
بە گوێرەی دەستووری ئەمریکا هەر سەرۆکێکی ئەمریکا لەتوانایدایە بۆ خولێکی دیکە خۆی کاندید بکات، ئیتر ئەگەر راستەوخۆ دوای ماوەی سەرۆکایەتیەکەی بێت یاخود لە هەڵبژاردنەکانی دواتردابێت، لەو چوارچێوەیەشدا بی بی سی لەزاری چەند سەرچاوەیەکی کۆشکی سپییەوە ئەوەی خستووەتەڕوو، ترەمپ هەر لە ئێستاوە باس لەوەدەکات لە ساڵی 2024دا خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کاندید دەکات.
هاوکات میدیای ئەمریکا ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، کایلێگ مەکەنانی بەرپرسی میدیایی کۆشکی سپی وتوویەتی: “ئەم هەڵبژاردنە کۆتایی نەهاتووە و زۆریشی ماوە تا کۆتایی بێت”، ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد: “ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکەدا کراوە”، بەبێ ئەوەی بەڵگەکانی باسبکات.
لەلایەکی دیکەوە تیمەکەی بایدن وتوویەتی، ئەگەر ئیدارەی ئەمریکا دەستاودەستکردنی دەسەڵات دوابخات ئەوا ئەوانیش رێکاری یاسایی لەوبارەیەوە دەگرنەبەر.
لە چەند رۆژی رابردوودا ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا لە بەرژەوەندی جۆو بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان یەکلاکرایەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









