
یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە
SNN Sport
بە پێی انیارییەکانی رۆژنامەی مارکا، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی نێوانیان ، یانەی بەرشەلۆنەو نوێنەری یاریزانەکان نەگەیشتن بە هیچ رێککەوتنێک ، ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانانی یانە کەتەلۆنیەکە.
یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بە رێژەی لە %30 مووچەی یاریزانەکانی کەمبکاتەوە،ئەمەش لە پێناو ئەوەی لە مایەپوچبوون رزگاری ببێت، بەڵام یاریزانەکان رەتیدەکەنەوە مووچەکەیان کەمبکرێتەوە و دیارترین یاریزانی یانەکەش کە میسییە، بە کەمکردنەوەی مووچەکەی رازی نابێت.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەران و یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە گەشبین نین بەوەی ئەمڕۆ رێککەوتنی کۆتایی بۆ کەمکردنەوەی مووچە بکرێت.
ئەمڕۆ لیژنەی ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەو نوێنەری یاریزانان لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا،سەختی گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی هەردوولایان دووپاتکردەوە، بۆیە پێشبینی ناکرێت ئەمڕۆ رێککەوتنی کۆتایی ئەنجام بدرێت.
یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا بە دۆخێکی سەختی داراییدا تێدەپەڕێت، ماوەیەک پێش ئێستاش بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکە وازی لە پۆستەکەی هێنا.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









