دواى ساڵێك بوون به ئه‌ندام له تۆڕى شاره داهێنەرهكانى، یونسكۆ چى بۆ سلێمانى كرد؟

لۆگۆى تایبه‌تى سلێمانى وه‌ك یه‌كێك له شاره داهێنه‌ره‌كانى رێكخراوى یونسكۆ | فۆتۆ: UNESCO
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
پارێزگارى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆى ئه‌وه‌ى سلێمانى چووه‌ته سه‌ر نه‌خشه‌ى شاره داهێنه‌ره‌كانى یونسكۆ چه‌ندین چالاكیمان ئه‌نجامداوه، ده‌شڵێت: “چالاكیی و پرۆژه‌كانمان له 60 وڵاتى دوونیا بڵاوده‌كه‌ینه‌وه”.
رۆژى 31ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2019، رێكخراوی یونسكۆ بەفەرمیی شاری سلێمانی وەك یەكێك لە شارە داهێنەرەكانی دنیا لە بواری ئەدەبدا ناساند، بووه ئه‌ندامى تۆڕی جیهانیی شاره داهێنەرهكانى یونسكۆ كه له 246 شار پێكهاتوون، لەم تۆڕەدا، شارەكان لەڕێگه‌ى كاری داهێنەرانەوە برەو بە پەرەپێدانی خۆیان دەدەن لە بوارەكانی: ئەدەب، مۆسیقا، هونەری فۆلكلۆریی، خۆراكسازیی، دیزاین، هونەری میدیایی و فیلمسازیی.
پاش تێپه‌ڕبوونى زیاتر له ساڵێك به‌سه‌ر به‌ئه‌ندامبوونى سلێمانى له‌و تۆڕه‌دا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند: “به‌هۆى ناساندنى شاره‌كه‌مان وه‌ك یه‌كێك له شاره داهێنه‌ره‌كانى رێكخراوى یونسكۆ، توانیمان ئه‌و هه‌موو میراتهى كه له كه‌سانى منه‌وه‌ره‌وه له رابردوودا بۆمان به‌جێماوه له قاڵبێكى ناوخۆیی ده‌ربهێنین و بیخه‌ینه قاڵبێكى جیهانى، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مه سلێمانى خسته سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهانیی ئه‌ده‌ب”.
وتیشى: “به‌هۆى بوونمان به ئه‌ندام له‌و تۆڕه كار و چالاكییه‌كانمان له 60 وڵاتى دوونیا بڵاوده‌كرێنه‌وه، پرۆژه و چالاكییهكانیشمان له‌لایه‌ن رێكخراوى یونسكۆوه به‌ته‌واوه‌تى بڵاوده‌كرێنه‌وه و قبوڵدهكرێن، له ماوه‌ى ئه‌م ساڵه‌شدا هه‌رچه‌نده كۆرۆنا رێگربوو، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ى توانیبێتمان كار و چالاكییمان ئه‌نجامداوه”.
له‌باره‌ى پلان و پرۆژه‌كانیان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “ئێستا له‌گه‌ڵ شارى مانچسته‌ر له وڵاتى به‌ریتانیا سه‌رقاڵى كارێكى هاوبه‌شى وهرگێڕانین، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شارى بۆدرۆ و شارى ئهنگۆلینا له وڵاتى فه‌ڕه‌نسا سه‌رقاڵى كارى هاوبه‌شین، له‌گه‌ڵ وڵاتانى كۆریا و ئیتالیا و چینیش په‌یوه‌ندى به‌رده‌واممان هه‌یه”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









