“320 ملیار دینارەكەی هەرێم گرژى خسته ناو كۆبوونهوهى لیژنهى دارایی پهرلهمان”

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە وابڕیار بوو لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی پهرلهمانى عێراقدا بڕیاری كۆتایی بدرێت لە بارەی دیاریكردنی بڕی قەرز و دیاریكردنی پشكی هەرێم لەو قەرزە، بەڵام بە وتەی ئەندامێكی لیژنەى دارایی، “لهسهر ناردنی 320 ملیار دینار بۆ هەرێم بەبێ مەرج گرژى له كۆبوونهوهكهدا دروستبووه و دواخراوه”.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “ئەمڕۆ لیژنەكەمان كۆبووینەوە بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایی بدەین لە بارەی دیاریكردنی بڕی ئەو قەرزەی كە حكومەتی عێراق دەتوانێت بیكات بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، كۆبوونەوەكەش بە باشی بەڕێوەچوو سهرهتا، بەجۆرێك زۆربەی ئەندامانی لیژنەكە نزیكبووینەوە لەوەی كە رەزامەندی دەرببڕین بە كردنى 12 ترلیۆن دینار قەرز”.
وتیشى: “لە ئێستادا حكومەتی عێراقی بۆ خۆی 12 ترلۆین دیناری لەبەردەستدایە، بە قەرزكردنی 12 ترلیۆنی دیكەش كه دهكاته 24 ترلیۆن دەتوانێت مووچەی سێ مانگی فەرمانبەران بەبێ گرفت دابینبكات”.
ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئهوهشى ئاشكرا كرد: “گەیشتینە ئەوەی كە باس لە پشكی هەرێم بكرێت لەو قەرزەی كە حكومەتی عێراقی دەیكات، بەڵام گرفت دروست بوو، چونكە بەشێك لە ئەندامانی شیعەی لیژنەی دارایی رازی نابن بەوەی 320 ملیار دینار رەوانەی هەرێم بكرێت تا كۆتایی ئەم ساڵ بەبێ مەرج”.
د. جەمال كۆچەر ئەوەشی خستەڕوو: “ئێمەی ئەندامانی كوردیش لە لیژنەی دارایی بەهەموو شێوەیەك بەرگریمان لەوە دەكرد كە نابێت مووچەی فەرمانبەران تێكەڵ بە ململانێ سیاسییەكان بكرێت و نەبەسترێتەوە بە پابەندبوونی حكومەتی هەرێم بە كۆمەڵێك مەرج و داواكاری، بەڵام لە ئەنجامدا ئهم گفتوگۆیه بووەهۆی دروستبوونی ناكۆكی لەنێوان ئەندامانی لیژنەی دارایی و كۆبوونەوەكە بەبێ هیچ ئەنجامێك كۆتایی پێهات و بۆ سبەى دواخرا، بەڵام ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی كە ئەگەر پشكی هەرێم تا كۆتایی ئەمساڵ گەرەنتی نەكرێت ئەوا ئامادەنین دەنگ بە پرۆژەیاسای قەرز بدەین”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








