
رۆناڵد کومان
SNN Sport
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، شەش یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لە لیستی رەشی کومانی راهێنەری یانەکەدان و ئەو راهێنەرە کەمترین دەرفەتی پێداون و پێشبینی دەکرێت ئەم راهێنەرە لە گواستنەوەکانی زستانە دەستبەرداری بەشێكیان ببێت.
رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، هەریەکە لە ماتیۆ فێرناندێز، ئۆمتیتی، جۆنیۆر فێربیۆ، ریکی پویگ، ئەلیناو برایسوایت لە لایەن کومانەوە کەمترین دەرفەتی پێداون و ئەم یاریزانانە لە پلانەکانی راهێنەردا نین.
هەریەکە لە ماتیۆس فێرناندێز و ئۆمتیتی لە 10 یاری فەرمی یانەکە لەم وەرزە بەشدارییان نەکردووە،ئۆمتیتی بەهۆی پێکانەوە دوو هەفتە دوای هاوڕێکانی راهێنانی کردووەو تا ئێستا پزیشکەکانی یانەکەی گلۆپی سەوزیان بۆ هەڵنەکردووەو یاریزانەکەی تر یەک خولەک یاری پێنەکراوە.
هەریەکە لە ئەلیناو ریکی پویگیش دوو یاریزانی ترن کە لە لایەن کومانەوە پشتگوێ خراون، کە تا ئێستا پویگ تەنیا 3 خولەک دژی خیتافی یاری کردووە،ئەلیناش 6 خولەک بەرامبەر بە دینامۆکێڤ بەشداری کردووە.
ئاس ئاشکرای کردووە، بەهۆی بوونی ئەلبا، کومان نایەوێت پشت بە جۆنیۆر فیربۆ ببەستێت و لە لای چەپی یاریگادا یاری بە دێست دەکات کە ئەمە شوێنی خۆی نیە، بۆیە تا ئێستا فێربۆ بەشداری لە 29 خولەک یاری کردووەو نزیکە لە جێهێشتنی یانەکە لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوو.
شەشەم یاریزان، مارتین برایسوایتی دانیمارکییە، ئەم وەرزە دەرفەتی زۆری یاریکردنی پێنەدراوە،هەموو کات لە خولەکەکانی کۆتایی یاری دەکات، تا ئێستا نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک بکات، ئەو ئێستا لەگەڵ وڵاتەکەیدایە و تەنیا لە 38 خولەک بەشداری کردووە لەم وەرزە.
لە کۆتایدا ئاس نووسیویەتی، لە نێوان ئەم 6 یاریزانە، بەشێکیان یانەکە جێدەهێڵن و کومان دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ دیپای و ئیریک گارسیا لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوو بکات.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









