بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی وادەی دابەشكردنی مووچە لە هەرێم ئاشكرا دەكات

لۆگۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان و دراوى 10 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
هەرچەندە تاوهكو ئێستا حكومەتی عێراق دەستیبە دابەشكردنی مووچە نەكردووە و بڕیاری ناردنی 320 ملیار دینارەكەش نەدراوە، بەڵام بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات: هەموو ئاماژەكان ئەوە دەخەنەڕوو كە لەدوای 20ی ئەم مانگەوە حكومەتی هەرێم بە لێبڕینی %18 دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات.
بە گوێرەی زانیارییهكانى SNN كه له بهرپرسێكى باڵای وەزارەتی داراییهوه وهریگرتوون، “هەرچەندە حكومەتی هەرێم خۆی ئامادەكردبوو لەگەڵ رێككردنەوەی مووچە لەگەڵ حكومەتی عێراق مانگانە مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشبكات، بەڵام بەهۆی ئەو گرفتانەی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی پرۆژەیاسای قەرز هاتنە ئاراوە پلانەكەی حكومەتی هەرێمیشی تێكدا و نەتواندرا 30 رۆژ جارێك مووچە دابەش بكرێت”.
ئهو بهرپرسهى وهزارهتى دارایی دهڵێت: “ئەوەی زانیاریمان پێدراوە ئەوەیە، هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق دەستبە دابەشكردنی مووچە دەكات، دوای دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی عێراق 320 ملیار دینارەكەش بۆ هەرێم دەنێرن، بۆیە هەموو ئاماژەكان ئەوە دەردەدەخەن كە گەیشتنی 320 ملیار دینارەكە نزیك دەبێتەوە لە 20ی ئەم مانگە، لەدوای ئەو وادەیەش وەزارەتی دارایی دەستبە دابەشكردنی مووچە دەكات”.
ئاماژه بهوهشدهكات: “تا ئێستا داوای ئامادەكردنی لیستی مووچەمان لە هیچ وەزارەت و یەكە ژمێریارییەكان نەكردووە، بەڵام پێدەچێت هەفتەی داهاتوو داوا بكەین لیستی مووچە ئامادە بكەن ئەگەریش زۆرە هاوشێوەی مانگی رابردوو رێژەی لێبڕین %18 بێت”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









