دەسەڵاتی هەڵبژاردن لە ئەمریکا ” هیچ بەڵگەیەکمان لە بەردەست نییە بۆ دەنگی ونبوو یان گۆڕدراو”

SNN
دەسەڵاتی هەڵبژاردن لە ئەمریکا کە چاودێری وردی هەموو هەڵبژاردنەکانی ئەمریکای کردووە و ئەزموونێکی دەیان ساڵەی هەیە، ئاماژەی بەوەکرد کە هیچ بەڵگەیەکمان لەبەدەست نییە بۆ ئەوەی کە ساختە لە هەڵبژاردنی ئەمریکا کرابێت یان یاری بە دەنگەکان کرابێت.
پاش ئەوەی کە حزبی کۆمارییەکان و بەتایبەت خودی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا تانەی لە هەڵبژاردنەکانی هەفتەی رابردووی وڵاتەکەی گرتوو وتی “یاری بە دەنگەکان کراوە لە هەندێک ویلایەت، راستەوخۆ پێداچوونەوە بۆ دەنگەکان کراو، درەنگانی شەوی رابردوو دەسەڵاتی هەڵبژاردنی ئەمریکا وەڵامی قسەکانی ترەمپ و حزبی کۆماری دایەوەو وتی ” هیچ بەڵگەیەک لە بەردەست نییە کە لە هەڵبژاردنەکاندا بۆ بوونی دەنگی ونبوو یاخود گۆڕدراو یاخود بەکارهێنانی دەنگی مردووەکان لە سودی حزبی دیموکراتەکان”.
هەفتەی رابردوو بە بەشداری سەدان ملیۆن ئەمریکی هەڵبژاردنی ئەمریکا ئەنجامدرا و تێیدا جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بە دەنگێکی زۆر توانی بەسەر رکابەرە کۆمارییەکەی دۆناڵد ترەمپدا سەربکەوێت و ببێتە 46ە مین سەرۆکی ئەمریکا.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









