میدیای عەرەبی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بە “بایدنی کوردی” ناودەهێنێت

جۆو بایدن، سهرۆكى ئهمریكا | فۆتۆ: AP
SNN
ماڵپەڕی سکای نیوزی ئیماراتی لە راپۆرتێکی شیکاریدا، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بە “بایدنی کوردی” ناودەبات، ئەوەش بۆ سیاسەت و پشتیوانییەکانی بۆ کورد لە رابردوودا دەگەڕێنێتەوە.
سکای نیوز دەڵێت: بایدن بەوە ناسراوە کە هاوسۆزی بەرامبەر کورد هەبووە و ئەوەش هەر لەو سەردەمەوە دەستیپێکردووە کە سیناتۆری ئەمریکا بووە لە میانی جەنگی کەنداو و دواتریش کە پۆستی جێگری سەرۆکی وەرگرتووە.
ئەو میدیا عەرەبییە باس لە لێدوانێکی بایدن دەکات لە میانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەدا کە پشتگیری خۆی بۆ هەدەپە نیشاندەدات دژ بە ئەردۆغان، باس لەوەشدەکات پێشبینی دەکرێت، لە سەردەمی بایدندا پشتیوانییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان بەردەوامی پێبدات.
ناوهێنانی بایدن بە “کوردی” دوای ئەوەدێت رۆژنامەنووسی دیاری کەناڵی جەزیرە د.فەیسەڵ قاسم، دوێنێ لە وتارێکیدا نوسیویەتی: “بایدن بە رەچەڵەک کوردە” و چەند زانیاریەکیش بۆ یەکەمجار لەوبارەیەوە ئاشکرادەکات.
بەگوێرەی ئەو رۆژنامەنووسە، باوانی بایدن خەڵکی پیرانشەهر-ە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە سەردەمی قاچاردا کۆچیاکردووە و چوونەتە ئەمریکا، باپیرە گەورەی ناوی “ئەبوبەکر خان بیدان”ە، لە سەردەمی ناسرەدین شای قاجار دا فشاری زۆر خراوەتە سەر خانەوادەکە وبە ناچاری کۆچیان بۆ سنووری دەوڵەتی عوسمانی کردووە، بۆ ماوەیەکیش بازرگانی توتن بووە لە هەڵەبجە و دواتریش لە بەیروت.
بەپێی بەدواداچوونەکانی رۆژنامەنووسەکە، ئەبوبەکر خان بیدان هەر لە بەیروت کۆچی دوایی کردووە، دواتر کوڕەکەی عەلی ئەبوبەکر بیدان (باپیری بایدن) بەهۆی کێشەیەکەوە کە دووچاری بووە روویکردووەتە فەرەنسا و دواتر بە کارێک چۆتە ئەمریکا و هەر لەوێ ماوەتەوە.
تا ئێستا دیارنییە بوونی جۆو بایدن بە سەرۆکی ئەمریکا و سیاسەتەکانی لە قازانجی کورد دەبێت یاخود نا، بەڵام بەشێک لە سیاسەتمەدارەکانی هەرێم بە هەڵبژاردنی بایدن گەشبینن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









