هەولێر.. زیاتر لە 500 خوێندکار بوونەتە قوربانی بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا

وێنەی گردبوونەوەکە
SNN- بڕیار محەمەد
ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ جاری سێهەم خوێندكارانی زانكۆی ستراتفۆردی ئەمریكی لە هەولێر گردبوونەوەیان ئەنجامدا و لە گردبوونەوەکەدا داوایان کرد وەزارەتی خوێندنی باڵا رێگە چارەیەكیان بۆ بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی كرێی ساڵێكی خوێندن و رەنج و ماندبوونیان بەهەدەر نەڕوات .
سارە محەمەد، خوێندكارێكی زانكۆ ستراتفۆردی ئەمریكی لە هەولێر بەSNNی راگەیاند “ئێمە ئەوە دووهەمین ساڵی خوێندنمان بووە لەو زانكۆیە و ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا مۆڵەتی لەو زانكۆیە وەرگرتۆتەوە كەچی چارەنووسی ئێمەش نادیارە”
وتیشی: “كاتێك وەزارەتێك بڕیارێكی لەم شێوەیە دەدات، دەبێت بیر لەوەش بكاتەوە ئێمە چارەنووسمان چی بەسەر دێت” .
وتیشی: “ئێستا خاوەنی ئەو زانكۆیە خەریكی دامەزراندنی زانكۆیەكی ترە و ئەو دەڵێت ئەگەر بێنەوە لای ئێمە دەبێت لەسەرەتاوە دەست بە خوێندن بكەنەوە و هەمیش كرێی تازە بدەن و ئەوەی پێشتر داوتانە حیساب نییە، بۆیە لە نێوان خاوەن زانكۆ و وەزارەتی خوێندنی باڵادا تەنها و تەنها ئێمە زەرمەند بووین”.
پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاندبوو “بڕوانامەی زانكۆی ستراتفۆردی ئەمریكی لە هەولێر دانپێدانراو نییە و دوای ئەمەش زانكۆكە داخرا و ئێستا چارەنووسی زیاتر لە 500 خوێندكار لەو زانكۆیە نادیارە كە ساڵانە بڕی 45 هەزار دۆلاریان دەدا بۆ پرۆسەی خوێندن” .
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









