بەهۆی بەرزکردنەوەی نرخی پەتاتەی خۆماڵی لە دەرەوە هاوردە دەکرێت

فۆتۆ عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی بەرهەمی پەتاتە لەدەرەوەی هەرێم، بەڵام چەند ڕۆژێكە هاوردەكردنی ئەو بەرهەمە لە ئێران و وڵاتانی دیكە دەستپێكردووەتەوە، وتەبێژەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمیش لە SNNەوە باس لە هۆكاری هاوردەكردنی پەتاتە دەكاتە لە دەرەوە.
حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ساڵانە لەم كات و وەرزەدا بەشێكی زۆری بەرهەمە ناوخۆیییەكانمان ڕوو لەكەمی دەكات یاخود هەر نامێنێت ئەمەش وادەكات ئەوەی هەیە نرخێكی زیاتری لەسەر دابنێرێت و هاووڵاتییان زەرەرمەند ببن، بۆیە لەو چوارچێوەیەدا و پاش بەدواداچوون و پرسیاركردنمان لە هەر چوارپارێزگاكەی هەرێم دەركەوت كە لە ئێستادا بەرهەمی ناوخۆیی پەتاتە بەرەو نەمان و كەمبوونەوە چووە و خەریكە نرخەكان لەسەر هاووڵاتییان زیاد دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە چۆن خۆمان بە داكۆكیكار دەزانین لە مافی جوتیاران و پاڵپشتیان دەكەین لە ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان لەناوخۆدا، بەهەمان شێوەش دەبێت ئەو هاوسەنگییە بپارێزین كە نابێت بەجۆرێك مامەڵە بكەین هاووڵاتییانیش زیانیان پێبگات و نرخەكان زۆر لەسەریان زیاد ببێت بۆیە بڕیارمانداوە بەوەی كە هاوردەكردنی پەتاتە لەدەرەوە دەستپێبكاتەوە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەوەشی باسكرد، ساڵی ڕابردوو نزیكەی 240 هەزار تەن پەتاتە لەناوخۆی هەرێم بەرهەم هاتووە بۆ ئەمساڵیش لەو ڕێژەیە زیاتر بەرهەم هێنراوە بەڵام هەموو ئەو پەتاتەیەی بەرهەم هاتووە بۆ بەكارهێنانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان بەكار نایەت بەڵكوو بەشێكی بۆ پیشەسازی دروستكردنی جبس بەكار دێت كە ئەوەش پێكهاتەكەی بەجۆرێكە تەنها بۆ پیشەسازی بەكاردێت و ئەو پەتاتەیەشی كە بۆ خواردنی ڕۆژانە بەكاردێت بۆ بواری پیشەسازی بەكار نایەت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









