“ئهگهرى ههیه لێبڕینى مووچه ئهم مانگه بگاته 25 بۆ 30%”

دراوى 10 ههزارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – بریار محەمەد
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان رایدهگهیهنێت: ئەگەر تەواوی داهاتەكانی هەرێم گهندهڵى تێدا نەكرێت و لەدەستێكی ئەمیندابێت بەشی مووچە و تەواوی پێداویستیەكانی تردەكات، ئابووریناسێكیش دهڵێت: “ئهگهرى ههیه لێبڕینى مووچه ئهم مانگه بگاته 25 بۆ 30%”.
عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی له پهرلهمانى كوردستان بە SNNی راگەیاند: “ئێستا دۆخی ژیانی خەڵكی خراپە و فەرمانبەرانیش چەندین مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، بەڵام من پێموایە ئەگەر داهاتی هەرێمی كوردستان بە تەواوی سێكتەرەكانییەوە لە دەستێكی ئەمیندا بێت و تەخشان و پەخشانی پێنەكرێت بەشی مووچە و تەواوی شایستە داراییەكان و خەڵك و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكات”.
وتیشی: “ئێمە لە رابردووشدا قسەى خۆمان كردوو، پێویستە تەواوی داهاتەكان بخرێنە دەستێكى پارێزراو و ئهمین، بۆ ئەوەی چیتر ژیان و گوزەرانی خەڵكی لەوە خراپتر نەبێت، چونكە ناكرێت تۆ نەوتت هەبێت و داهاتی خاڵە سنوورییەكانیش وەربگریت كهچى چاوت لە دەستی بەغدا بێت”.
ههر لهوبارهیهوه سدقی عەبدولعەزیز، ئابووریناس له شارى ههولێر دهڵێت: “لەدوای ساڵی 2014هو بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایهن عێراقهوه، دانى بڕیاری سەربەخۆ فرۆشتنی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، قەیرانێكی قوڵ بەرۆكی هەرێمی گرت، بەشێوەیەك حكومەتی هەرێم ئێستا بەپێی لێكدانەوەكان زیاتر لە 2012 ملیار دۆلارى
ی مووچەخۆران قەرزدارە”.
وتیشى: “لە ئێستادا كە بەغدا بڕیاریداوە 320 ملیارەكەش نەنێرێت پێم وایە ئەمە زیاتر وادەكات حكومەت بیر لە كەمكردنەوەی رێژەی مووچە بكاتهوه، بە شێوەیەك رەنگە كەمكردنەوە مووچەی ئەم مانگە بگاتە 25 بۆ 30%، ئەمەش وادەكات زیاتر خەڵكی تووشی قهیران و نەهامەتى ببێت”.
هەواڵی زیاتر
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
27 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
47 خولهك لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
56 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
27 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
47 خولهك لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
56 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









