
لیرەی تورکی
SNN-هەڵکەوت سەروەت
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ئابووریناسانیش پێیان وایە تورکیا ناتوانێت بەهای دراوەکەی بەرامبەر دۆلار رابگرێت.
بیلال رەئوف پسپۆڕی ئابووری لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ SNN ئاشکرای کرد: دوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی تورکیا و دوورخستنەوەی بەڕێوبەری بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە، لیرەی تورکی ڕۆژ بە ڕۆژ بەهای خۆی لەدەستدەدات و تورکیاش بۆ ڕاگرتنی بەهای پارەکەی و کێشە داراییەکانی دەستیکردووە بە بەکارهێنانی پارەی نەختینەیی وڵاتەکەی و کەمبوونەوەی یەدەکی وڵاتەکە.
ئەو پسپۆڕە دەشڵێت: دەستوەردانی تورکیا لە وڵاتان و هەرێمەکانی هاوسنوری وڵاتەکەی گوشارێکی نێودەوڵەتی گەورەی لەسەر دروستکردووە و ئەمەش وایکردووە قەرزەکانی لەسەر زیاتر بێت بەهۆی جوڵانی هێزی سەرباز و بەکارهێنانی چەکە جەنگییەکان.
دەشڵێت: هۆکارێکی تریش بێبەش بوونی تورکیایە لە سوود وەرگرتن لە کەرتی گەشتیاری و کەمی سەردانیکاری ئەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
بەهای دراوی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لەماوەی رابردوودا دابەزینی زۆری بەخۆیەوە بینیووە، بەجۆرێک لهماوهی یهك ساڵی ڕابردوو بههای لیرهی توركی بهرامبهر دۆلاری ئهمریكی 47.10%ی بههاكهی لهدهستداوه. کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر وڵاتەکە دەبینرێت.
هەواڵی زیاتر
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
1كاتژمێر لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
1كاتژمێر لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









