
دوو بێچووى ئاسكى كێوى
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له ئێستادا وه‌رزى گه‌وره‌بوونى بێچووه ئاسكه قایمقامیه‌تى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان له‌سه‌ر داواى پۆلیسى دارستان هاتووچۆى شاخى به‌رانان قه‌ده‌غه ده‌كات كه ئاسك و ئاژه‌ڵى كێوى زۆرى تێدایه.
عادل جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى دارستانى ده‌ربه‌ندیخان به SNNى راگه‌یاند:” له ئێستادا وه‌رزى كه‌ڵه هه‌رزه‌یه و ئاژه‌ڵێكى زۆر به شاخى به‌رانانى سنوورى شارى دهربهندیخانهوهیه به تایبه‌تى بێچووه ئاسك، بۆیه داوامان له ئیداره‌ى شارى ده‌ربه‌ندیخان كردووه هاتووچۆ بۆ شاخى به‌رانان قه‌ده‌غه بكات”.
وتیشى: “قایمقامیه‌تى ده‌ربه‌ندیخان نووسراوى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه و هاووڵاتییانى ئاگاداركردووه‌ته‌وه له 15ى تشرینى دووه‌م تاوه‌كو 15كانونى یه‌كه‌م، واتا بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ هاووڵاتییان سه‌ردانى شاخى به‌رانان نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئاژه‌ڵانه زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت”.
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى دارستانى ده‌ربه‌ندیخان باسی له‌وه‌شكرد: “له حاڵه‌تێكدا هاووڵاتییان پابه‌ندنه‌بن و هه‌ركه‌س سه‌ردانى شاخه‌كه بكات ناچارده‌بن له‌ڕێگه‌ى مهفرهزهكانییانهوه لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و رووبه‌رى یاسایان بكه‌نه‌وه”.
شاخى به‌رانان كه به ته‌نیشت شارۆچكه‌ى دهربهندیخانهوهیه ئاژه‌ڵێكى كێوى زۆرى تێدا ده‌ژی به تایبه‌تى ئاسك.
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
49 خولهك لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
49 خولهك لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









