لە هەرێمی كوردستان 360 كەس چاوەڕێی سزای لە سێدارەدانن

دەستگیرکردن
SNN- بڕیار محەمەد
بەپێی داتاکانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لە ئێستادا 360 كەس لە چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە، بەڵام تاوەكو ئێستا بەسەریانداجێبەجێنەکراوە.
د. ئەحمەد نەجمەدین بەڕێوەبەری گشتی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان بەSNNی راگەیاند “لە ئێستادا 360 كەس لە چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان حوکمدراون بە لە سێدارەدان و لە چاوڕوانی جێبەجێكردنی سزاكەدان کە لە تەمەنی جۆاوجۆر و لە رەگەزی جیاوازن.
وتیشی: “لە ئێستادا لە چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان-دا پێنج هەزار و 32 سزادراو هەیە، ئەوەش دوو هێندە زیاتری ئەو ژمارەیەیە، كە پێویستە لەو چاكسازییانەدا هەبێت، ژمارەی زۆر و خراپیی بیناكان، لەجیاتی چاكسازیی، شوێنەكەی كردووەتە جێگای كەڵەكەبوونی چەندین كێشە، ژنان و منداڵانیش لە خراپترین دۆخدان و دەیان منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد: زۆرینەی سزادراون بە پلە بەندی دێن لەوانەش بە پلەی یەكەم تاوانی تیرۆر، كوشتن، بازرگانیی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر حوكمدراون و دوای ئەوان دزیی و تاوانی دیكە دێت، ئەو كەسانەی بە تاوانی “تیرۆر” سزادراون ژمارەیان لە سەروو هەزار
و 500 كەسەوەیە و زۆربەیان خەڵكی شارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق-ن، ئەحمەد نەجمەدین دەڵێت “كە داوایان كردووە، یان ژوورەكان زیاد بكەن، یانیش حكومەتی هەرێم بەپێی پرۆتۆكۆڵێك لەگەڵ حكومەتی ناوەند، چارەسەرێك بۆ ئەو دۆخە بدۆزێتەوە”.
لە هەرێمی كوردستان شەش چاكسازیی-بەندینخانە (گەوران-پیاوان، ژنان و منداڵان و نەوجەوانان) هەن، كە دابەش بوون بەسەر پارێزگاكانی سلێمانی، هەولێر و دهۆك و لە هەر پارێزگایەك دوو چاكسازیی هەیە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









