عێراق پلانی هەیە داهاتی نانەوتی وڵات بگەیەنێتە 25%

پارەی عێراقی
SNN
ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی ئاشکرایکردووە کە بەهۆی ڕێکارەکانی حکومەتەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان داهاتی دەروازە سنوورییەکان زیادیکردووە، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ زیادکردنی داهاتی نانەوتی بۆ 25%ی کۆی گشتی داهاتی وڵات.
ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، دوای جێبەجێکردنی رێکارەکانی کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان و گرتنەبەری چەند رێکارێکی پێویست لەلایەن مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، داهاتی دەروازە سنورییەکان بۆ نزیکەی پێنج هێندە زیادیکردوە و پلان هەیە زیاتر لە 25%ی داهاتی گشتی عێراق لەو دەروازانە و داهاتە نا نەوتییەکانی دیکە پڕبکرێتەوە.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە لەئێستادا دهاتی نا نەوتی 5-7%ی کۆی گشتی داهاتی وڵات پڕدەکاتەوە، پلان هەیە ئاستی ئەو داهاتانە بگەیەندرێتە 25%، لەناویاندا باج و گومرگ و داهاتە فیدراڵییەکانی دیکە.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە داخستنی دەروازە سنورییە نافەرمییەکان، بە هۆکاری ئەوەی زیان بەر ئابوری وڵات دەگەیەنێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









