
ئاڵاى ئەمریکا و ئێران
SNN
راوێژکاری سەربازیی عەلی خامنەیی مورشیدی باڵای ئێران رایدەگەیەنێت: “هەر رووبەڕووبوونەوە و هێرشێکی چەکداری ئەمریکا بۆ سەرمان راستەوخۆ و ناراستەوخۆ، دەبێتەهۆی روودانی جەنگێک بە هەموو مانا خراپەکانیەوە”.
حسێن دەهقان لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئاسۆشیێتد پرێس لەبارەی ئەگەرەکانی هێرشکردن بۆ سەر وڵاتەکەی لەلایەن ئەمریکاوە رایگەیاند ” گەر واشنتن ئەو هەنگاوە بنێت نە خۆی و نە جیهان و هیچ لایەک بەرگەی ناگرن”.
راوێژکاری سەربازیی مورشیدی باڵای ئێران راشیدەگەیەنێت “وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ هاڵایسانی جەنگدا نییە، هەوڵیشی بۆ نادات و پشتگیری سەرهرڵدانی هیچ قەیرانێکیش ناکات”.
وتیشی: “وەک حکومەتی تاران هەرگیز ئامادە نین گفتوگۆ لە پێناوی گفتوگۆ بکەین، جگە لەوەش ئێران لەسەر توانا ئەتۆمییەکانی خۆی گفتوگۆ لەگەڵ هیچ کەس و لایەنێک ناکات”.
ئەم قسانەی دەهقان لەکاتێکدایە بەرپرسێکی ئەمریکیی کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی راگەیاندبوو: هەفتەی رابردوو ترەمپ لە نووسینگەکەی لە کۆشکی سپی لەگەڵ مایک پێنس جێگری سەرۆک، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە، کریستۆفەر میڵەر وەزیری بەرگری ئەمریکا بەوەکالەت، فەرماندە مارک مایڵی، سەرۆک ئەرکانی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامداوە و خواستی خۆی نیشانداوە ئەمریکا بۆردومانی وێستگەیەکی ئەتۆمی ئێران بکات، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا لەوە پاشگەزیانکردووەتەوە.
لەو راوێژەدا بەرپرسانی ئەمریکا پێیان راگەیاندووە، هێرشێکی لەوجۆرە مەترسی دروستبوونی شەڕێکی گەورەی لێدەکەوێت. هەر لەوبارەیەوە بەرپرسەکان چەند سیناریۆیەکیان بۆ ترەمپ باسکردووە کە لە کاتی هێرشێکی لەوجۆرەدا ئەگەری هەیە رووبدات و لەسەر بنەمای ئەو سیناریۆیانە ترەمپ بڕیاریداوە کە پلانەکەی جێبەجێ نەکات.
ترەمپ کە لە ئێستادا تەنیا دوو مانگی ماوە لەسەر کورسی دەسەڵات، هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە سیاسەتێکی توندی دژ بە ئێران پەیڕەوکردووە، بە کشانەوەی لە رێککەوتنی ناوەکی و سەپاندنی سزای قورس بەسەر ئێراندا بە ئامانجی وشککردنی داهاتی ئەو وڵاتە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









